پەرلەمانی تورکیا: لیژنەیەکی پەیوەندیدار بۆ چارەسەری پرسی کورد پێکدەهێنێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئایار/2025) ماڵپەڕی (HABAR TURK) بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ سەردانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی لە پەرلەمانی تورکیا کرد و بە ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکە بیرورامان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد و تورکیایەکی بێ تیرۆرمان گۆرییەوە.
کورتوڵموش گوتی، "بە تایبەت ڕاگەیێندراوەکانی ئیمراڵی، هەروەها لەدوای ئەمەش بڕیاری رێکخراوی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و لەگەڵ چەکدانانیان دەرفەتێکی مێژوویی بە ڕووی تورکیا کراوەتەوە."
سەرۆکی بەرلەمانی تورکیا باسی لە هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و پێشنیازی باخچەلی بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسیەکان گوتی، "لەمەوبەدوا ئەم پرۆسەیەش بەشێوەیەکی ئاشکرا لەبەردەم چاوی میللەتەکەمان و بەگوێرەی بەرنامەی دارێژرا و سەردەخەین و پەرلەمانیش بەجددی دەست بە ئەرکەکانی خۆی دەکات و لەماوەیەکی کورتدا کۆمسیۆنێک دادەمەزرێنین لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسیەکانی."
نوعمان کورتوڵموش ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا گۆرانکاریی گەورە لە ناوچەکانمان ڕوودەدەن و دەستبردن بۆ ئەم پرۆسەیە دەرفەتێکی مێژوویی تورکیا ڕەخساوە و ناکرێت تەنیا یەک پارتی تورکیا بەشداربێت لەم پرۆسەیە پێویستە هەموو لایەنەکان بەشداربن ئەم پرۆسەیە پرۆسیەکی سەودا و مامەلە نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای برایەتی و پێکەویی هەنگاو دەنێین."
ئەم قسانەی سەرۆکی پەرلەمان لەدوای ئەمە دێت، سەرۆکی مەهەپە لە (18)ـی ئەم مانگە پێشنیازێکی خستەڕوو بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بە بەشداری لایەنە سیاسیەکان کە لە (100) کەس پێک بێت و نوێنەری سەرجەم (12) پارتە سیاسیەکانی پەرلەمان بەشداربن و بە چاودێری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment