ئۆكراینا و ڕووسیا لە ئەستەنبوڵ تاوتوێی ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەكەن
نوچە نێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "گفتوگۆکانی مانگی ئایار لە ئەستەنبوڵ ڕەهەندێکی نوێی بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا زیاد کردووە".
ڕۆژی هەینی (30/ئایار/2025) ماڵپەڕی (پراڤدا) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کیێڤ پاش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئاندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دووپاتی کردەوە، "جەنگی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراینا بەرەو خاڵی وەرچەرخان دەچێت وەک پێشتر لە گفتوگۆکانی (16)ی ئایار لە ئەستەنبوڵ ئاماژەمان پێکرد".
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت، "دوو بژاردە هەیە بۆ جەنگەکە هەیە، یەکێکیان بەردەوامی دانە بە جەنگ و ئەوی تریان کارکردنە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی هەمیشەیی، تورکیا ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە دوای کۆبوونەوەکەی ئەستەنبوڵ وەک ئاماژەیەک دەبینێت کە دانوستاندنەکان دەتوانن ئەنجامی گرنگی لێبکەوێتەوە".
هاکان فیدان ئاشکرای دەکات، "رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆکان لە (2)ی حوزەیران و ئاڵوگۆڕی بەردەوام سەبارەت بە کۆبوونەوەی داهاتوو کە لە کیێڤ ئەنجام دەدرێتئ، ئێمە ئامادەین بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتوو و ئامانجمانە کە ململانێی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بە زووترین کات یەکلایی بکرێتەوە".
جێگەی ئاماژە پێدانە، تورکیا هەوڵەکانی سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا چرکردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەردانی ڕووسیا و کرد و ئەمڕۆش سەردانی ئۆکراینای کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment