قۆناغی یەكەمی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستپێدەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئاگربەست دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی حکومەت دەستپێدەکات، بۆ ئەم مەبەستە کابینەی حکومەتی ئیسرائیل کاتژمێر (3)ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە".

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/10/9) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، بڕیارە کابینەی حکومەتی ئیسرائیل پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆببێتەوە بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان چەکدارانی حەماس و ئیسرائیل، بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە، "ڕێکەوتنی ئاگربەست ئەمشەو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی حکومەت دەست پێدەکات".

بە گوێرەی زانیارییەکان ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە بە دیاریکراوی کاتژمێری (9)ی ئەمشەو بە کاتی ئیسرائیل دەست پیدەکات. دانووستاندنەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە شەڕەم شێخی میسر بەڕێوەچوو دوای ئەوەی بە گوێرەی پلانێکی دۆناڵد ترەمپ و بە نێوەندگیری وڵاتان کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی کۆتایی ڕاگەیێندرا. 

بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا، "پێشوازی لە ڕێککەوتنەکە و ئازادكردنی رفێندراوەكان لە كەرتی غەززە کرد و ئاگربەستی راگەیاند، بە گوێرەی ئاگربەستەکە قۆناغی یەكەمی پلانەكە بۆ راگرتنی جەنگ و ئاڵوگۆڕی دیلەكانە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین