نەهامەتییەکانی کوردانی فەیلی لە عێراق
نوچە نێت: تایبەت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
ئاسان نییە بتواندرێت ئەو تاوانانەی بەرامبەر کوردانی فەیلی کراون لەبیر بکرێن یاخود بەهایان پێ نەدرێت و بۆ هەمیشە یادیان نەکرێتەوە و باس نەکرێت، ئەم کارەساتەی بەسەر ئەواندا هات بۆ مێژوو دەمێنێتەوە وەکو هەر کارەساتێکی تر کە لەدژی گەلی کورد کراوە بە ناڕەوا،
زۆربەی جار کوردانی فەیلی بەوە دەناسرێنەوە کە پێیان دوگوترێت بێ وڵات لە وڵاتەکەیان، ئەوان چەندین جار ڕووبەڕووی دوورخستنەوەی بێکۆتا بوونەتەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە و نموونەیان زۆر زۆرە و تا ئێستاش ئاسەواری کارەساتەکە ماوە لە ژیانیاندا و دووچاری بارودۆخی جیاواز دەبنەوە. ئافرەتێک لە ژێر قورسایی بێدەنگیدا ژیانی بەسەر دەبات. هەنگاوەکانی لەگەڵ دەیان ساڵ دوورخستنەوەدا دەنگدانەوەی هەیە، ئەوان دوورخراونەتەوە نەک تەنیا بەهۆی جوگرافیاوە، بەڵکو یاسایەکیش نەبووە لەم سەردەمدا پارێزگاریان لیبکات و داکۆکی لە مافەکانیان بکات و ڕێگری لەم هەنگاوانەی ڕژێم بکات کە بەرامبەریان ئەنجامی دەدا.
ئەم ئافرەتە کوردە فەیلییە لە (1960) لەدایک بووە و لە عێراق گەورە بووە، تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە(65) ساڵ و هێشتا هاووڵاتی هیچ شوێنێک نییە. هیچ تۆمارێکی فەرمی نییە کە ناسنامەی عێراقی بوونی بسەلمێنێت. ژیانی ئەو لە سەختییەکی بێ وچاندایە و دانپێدانان، ماف، پەنابردن. گێڕانەوەکانی ئەم ئافرەتە ڕەنگدانەوەی دەیان هەزار کوردی فەیلی ترە کە کەمینەیەکی کوردی شیعەن و پەیوەندییەکی ئاڵۆزی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری عێراقەوە هەیە. بۆ چەندین نەوە، ئەوان ئامانجیان بوو ڕۆڵی گشتیان هەبێت لە عێراقدا بە ماڵی خۆیان دەزانی. لەگەڵ ئەوەشدا، گۆڕانی هەموو ئامانجەکانیان و هەموو ئەو هەنگاوانەی لە دژیان گیرایە بەر ئامانجەکەیان پەکخست و ئەوانی وەستاند.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکاندا، ڕژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر دەستیکرد بە دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ و فەیلی و لایەنگر و دڵسۆزی ئێران تۆمەتباریانی کرد. لە سەردەمی سەدام حوسێنیشدا، ئەم هەڵمەتە پەرەی سەند و لە (1980) گەیشتە لوتکە و یەکێک بوو لە بە ئازارترین حاڵەتەکانی ئاوارەبوونی دەوڵەت لە عێراقدا. بەڵگەنامەکانی ڕەگەزنامەکانیان ونکران و بوونیان نەما،. خێزانەکان دەستگیرکران و بەزۆر ناچارکران بچنە ئێران. موڵک و کار و پاشەکەوتیان دەستی بەسەردا گیرا. سەرچاوە، لێکۆڵینەوە و توێژینەوە جیاوازەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زیاتر لە (500) هەزار کوردی فەیلی دەرکراون لە ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیاندا، لە سێدارەدران، زیندە بەچاڵکران و ئازاری تا هەتاییان بینی، بەگوێرەی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق، لە ساڵانی (1980) بۆ (1990) زیاتر لە (1.3) ملیۆن هاووڵاتی لە سەرانسەری وڵاتدا بێسەروشوێن بوون.
لە (2010)، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کردەوەکانی بەرامبەر بە ئێزدییەکانی بە جینۆساید پۆلێن کرد. ساڵێک دواتر، ئەم دانپێدانانەش لەلایەن پەرلەمانەوە دووپات کرایەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەڕای ئەم دانپێدانانانە گرنگە، زۆر کەم گۆڕانکاری کردەیی ئەنجام دراوە. بەڵێنەکانی گەڕاندنەوەی ڕەگەزنامە و گەڕاندنەوەی موڵک و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان تا ڕادەیەکی زۆر جێبەجێ نەکراون. زۆرێک لە ڕزگاربووان دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق لە (2003) کوردانی فەیلی بە هیواوە گەڕانەوە بۆ عێراق، بەڵام هەر ئەو گەشبینییەیان نەما و هیواکانیان وردە وردە زیاتر لەناودەچوون.
زۆربەی جار تاکە داواکاری کوردانی فەیلی بریتییە لەوەی وەک هەموو هاووڵاتییەکی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، هیچ مافێکی هاووڵاتیبوونیان نییە.
ئەگەرچی لە عێراق یاسا ڕێگە دەدات بە گەڕاندنەوەی ڕەگەزنامەی فەیلی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، جێبەجێکردنی ڕاستەقینە هێواش و ناجێگیرە. ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆرتر و سەزتر دەبنەوە. سیستەمی تۆماری هاووڵاتیانی سڤیل لە عێراق هێشتا زۆر پشت بە سەرپەرشتی پیاوان دەبەستێت. بەبێ مێرد یان خزمێکی نێر وەرگرتنی ڕەگەزنامە و هەنگاوەکان ئاسان نییە.
بە دڵنیاییەوە دۆسیەی ئەم ئافرەتە کە لەم ڕاپۆرتەدا ناوی پارێزراوە تەنها یەکێکە لەو سەدان کەیسە کە لەم قەیرانی یاساییەدا گیریان خواردووە. ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هەوڵەکانی عێراق بۆ دادپەروەری ئەگەرچی چوارچێوەی یاسایی هەیە، بەڵام خێرایی و پابەندبوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کەمتر دەبیندرێت لە هەنگاوەکاندا.
سەرچاوە: (ماڵپەڕی شەفەق نیوز)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment