رۆیتەرز: ئێران بە پێشنیاری ئەمەریکا ڕازی نییە
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە )دووی حوزەیران/(2025 ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دیپلۆماتکارێکی ئێرانی دەڵێت، "هەڵسەنگاندنەکەی لیژنەی دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران بە سەرپەرشتی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدراوە و ئاشکرای کردووە کە پێشنیارەکەی ئەمەریکا بەتەواوی یەک لایەنەیە و لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان ناگونجێت بۆیە تاران ئەم پێشنیارە بە دەستپێشخەرییەک دەزانێت و پێی وایە لە ڕێگەی ئەم پێشنیارەوە ئەمەریکا مەبەستییەتی ڕێککەوتنێکی نەخوازراو بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێت".
دیپلۆماتکارەکە دەشڵێت، ئێران خه‌ریكی داڕشتنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا کە ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لەلایەن ئەم وڵاتەوە خراوەتە به‌رده‌م ئێران له رێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومانه‌وه بە تاران گەیشتووە.
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، له پێشنیاره‌کەدا ئه‌مه‌ریكا داوای له ئێران كردووه پیتاندنی یۆرانیۆم بوه‌ستێنێت و له‌گەڵ ئەمەریکا و چەند وڵاتێک وزەی ئەتۆمی بە مەبەستی بەکارهێنانی ئاشتییانە بەرهەم بهێنن و له ژێر چاودێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئەتۆمیدا کار و چالاکییەکانی ئەنجام بدات.
جێگەی ئاماژە پێدانە، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس ڕایگەیاند، "به‌مزووانه وه‌ڵامی پێشنیارەکە دەدەینەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment