ترەمپ وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران دەداتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "ئەگەر پێویست بێت جارێکی تر هێرشدەکەینەوە سەر ئێران، بەڵام وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بە هێرشەكانی لەناوبردووە".

ڕۆژی سێشەممە (22/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری دەدات لە دووبارە هێرشکردنەوە سەر ئێران دوای ئەوەی ئەمەریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەناوبردووە.

سەرۆکی ئەمەریکا وەڵامی وەزیری دەرەوەی دەداتەوە کە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "زیانەکان زۆر گەورەن، شوێنە ئەتۆمییەکان وێران کراون." ترەمپ دەڵێت، "ستایشی ئۆپراسیۆنەکە دەکەین، فڕۆکەوانانی ئەمەریکی شوێنەکانیان لەناوبردووە".

وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کربۆوە، "ئێران پابەند دەبێت بە پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆم و شانازی نەتەوەیین، ئێران ئامادەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دانووستاندنەکان، من ئامادەم لەگەڵیان گفتوگۆ بکەم و وڵاتەکەمان ئامادەیە هەنگاوی متمانە بنێت بۆ نیشاندانی سروشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە بەرامبەر لابردنی سزاکانی ئەمەریکا".

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران باسی جیاواز دەکرا سەبارەت بە زیانەکان، بەڵام لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی ئەمەریکا زیانەکانی هێرشەکانییان یەکلایی کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین