سەرۆک کۆماری تورکیا: ناومان برایەتییە و نازناومان تورکیایە تورکیە

نوچه‌نێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکیدا بە بۆنەی جەژنی قوربان دەڵێت، "لە پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر لەم نزیکانە لە بەڵای (50) ساڵەی تیرۆر رزگارمان دەبێت و لەمەوبەدوا ڕێگەنادەین هیچی تر کەسوکاری شەهیداکانمان  ئازار بکێشن و بەیەکەوە نامان برایەتییە و نازنامان تورکیایە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (پێنجی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "ناومان برایەتییە و نازناومان تورکیایە"

ئەردۆغان لەپەیامەکەیدا دەڵێت، "لەگەڵ بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانانیان چووینە قۆناغێکی نوێ، بەپشتیوانی میللەتەکەمان و پاڵپشتی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بەم نزیکانە لە بەڵای (50) ساڵەی تیرۆر رزگارمان دەبێت."

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، "هەرگیز رێگەنادەین جارێکی تر کەسوکاری شەهیدان ئازار بکێشن و هەوڵەکانمان بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆرە و بەیەکەوە داهاتوویەکی بەهێز و کاریگەر لەباوەش دەگرین."

ئەردۆغان لە پەیەمەکەیدا سەرنجی خستە سەر گفتوگۆکانی ئۆکراینا و رووسیا و پشتیوانیەکانیان بۆ فەلەستیندووپاتی کردەوە کە کارەکانیان لە پێناو کۆتایهێنانی جەنگی هەردوو وڵاتە و وەستاندنی جینۆسایدی ئیسرائیلە بۆ سەر غەززە. هەروەها دانوستاندنەکانی ئەستەمبۆڵ لە نێوان شاندی ئۆکراینا و ڕووسیا بە هەنگاوێکی مێژوویی بۆ وڵاتەکەی ناو برد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین