کۆریای باکوور بەڵێنی پشتیوانی بێ مەرج بە ڕووسیا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لەگەڵ بەردەوام بوونی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، لە سەرجەم پرسە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە پشتیوانی ڕووسیا دەکەین بە تایبەت لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئۆکراینا.

ئەمڕۆ شەممە (حەوتی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور سەبارەت بە سەردان سێرگی شۆیگۆ سکرتێر ئەنجومەن ئاسایشی ڕووسیا بۆ وڵاتەکەیان ڕایگەیاند، لەم سەردانە تاوتوێی بەهێزکردنی ستراتیژی  هەمەلایەنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و زیادکردنی پشتیوانییەکانی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا و هاوکارییەکان لە بوارەجیاکانیان کراوە. 

ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەشکردووە، کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور لە شاری پیۆنگ یانگ پێشوازی لە سێرگی شۆیگۆ سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا کرد و پێی ڕاگەیاندووە، لە پشتیوانییەکانی کۆریای باکوور بەبێ مەرج بۆ ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە هەموو پرسە سیاسیە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا و ڕێککەوتنامەی بەرگریی هاوبەش، كە پێشتر واژۆیان كردووە.

هەر لەوبارەیەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا دەڵێت، هەردوولا لە کۆبوونەوەکە باسیان لە پرسە نێودەوڵەتییەکان و هاوکارییە بەردەوامەکانی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا کردووە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ساڵی ڕابردووی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی پیۆنگ یانگ پایتەختی کۆریای باکوور کرد، ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەش لە نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور واژۆکرا، ئەم ساڵ کۆریای باکوور بە فەرمی ناردنی هێزی پشتیوانیی سەربازی بۆ ڕووسیا لە جەنگی ئۆکراینا ڕاگەیاند.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین