ترەمپ ئامادەیە بەشداریی لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ڕووسیا و ئۆكراینا بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی لە ریاز و ڕۆیشتنی بۆ دەوحە ڕایگەیاند، "ئامادەیە سەردانی تورکیا بکات و لە کۆبوونەوەی زیلینسکی و پوتین ئامادە دەبێت، ئەگەر سەرۆكی ڕووسیا ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت".

ڕۆژی چوارشەممە (14/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، نازانێت پوتین بەشداریی لە دانووستاندنەكانی ئۆکراینا دەكات، ئەگەر من بەشدار نەبم، دەزانم ئەو حەز دەکات من لەوێ بم". 

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، "ئەگەری زۆرە من بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەم، ئەگەر بتوانین کۆتایی بە جەنگ بهێنین، بۆیە من بیر لەوە دەکەمەوە."

جێگەی ئاماژە پێدانە پێشتر سەرچاوە جیاوازەکان باسیان لەوە کردبوو، پێشبینی دەکرێت مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەشداری گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بکات کە بڕیارە لە تورکیا بەڕێوە بچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین