کریملن: پوتین ئامادەیە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆكراینا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

گوتەبێژی کۆشکی کریملن دەڵێت، سەرۆکی رووسیا هەوڵی ئاشتی دەدات لەگەڵ ئۆکراینا، بەڵام پێش ڕاگەیاندنی ئاگر بەست چەند ئامانجێکی دیاریکراوی هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کریملن ڕایگەیاند، "ڤلادیمیر پوتین ئامادەیە بەرەو ئاشتی لە ئۆکراینا هەنگاو بنێت، بەڵام پێداگری لە ئامانجەکانی خۆی لە ناوچەکە دەکات و دەبێت جێبەجێ بکرێن".

گوتەبێژی کرێملن لەبارەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، جیهان ڕاهاتوون لەگەڵ لێدوانە تووندەکانی ترەمپ و بە توندڕەو دەیبینن، بەڵام لەڕاستیدا سەرۆکی ئەمەریکا ئامانجییەتی کۆتایی بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بهێنێت.

پیسکۆڤ دووپاتی دەکاتەوە، "پوتین لە هەمووان زیاتر دەیەوێت ئاشتی لە ناوچەکە فەراهەم بکات، هەمیشە سوپاس و ستایشی ئەو وڵاتانەی کردووە کە هەوڵی ئاشتی دەدەن لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام ئەم هەنگاوە کارێکی ئاسان نییە و کاتی دەوێت".

گرنگە جەخت لەوە بکرێتەوە، هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، "ماوەی (50) رۆژ دەدەم بە رووسیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا". هۆشداریشی دا لە ئەگەری ڕانەگەیاندنی ئاگربەست و گوتی، "ئەگەر بێت و ئاگربەست رانەگەیێنن، پێناسە گومرگییەکانی سەر رووسیا زیاد دەکەم".

 

 

رووسیا، ئەمەریکا. ترەمپ، ئۆکراینا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین