بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان بەبۆنەی جەژنی قوربان سەردانی ئیمراڵیان کرد تورکیە

نوچە نێت

لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا، ئەمڕۆ بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی ئیمراڵیان کردوو چاویان بە ڕێبەری پەکەکە کەوت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، برازاکانی ئۆجەڵان بە بۆنەی جەژنی قوربان سەردانی زیندانی دوورگەی ئیمراڵیان کرد.

عومەر ئۆجەلان برازای ڕێبەری پەکەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان وەک بنەماڵەی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا."

ئۆجەلان لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پرۆسەیەی بە بانگەوازەی ئاشتی و ئیرادەی دیموکراتیک دەستیپێکردووە، هیواخوازین دەرگایەک بێت بۆ سیاسیەتێکی نوێ و ڕێکخراوێکی نوێ بۆ هەمیشەیی."

ئەو برازایەی دەشڵێت، لە ئێستادا لە قۆناغێکین پێشهاتی نوێ و مێژوویی سەریهەڵداوە و پەیامی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەم جەژنە بۆ رایگشتی ئەوە بوو، "جەژنی قوربان لە گەلەکەمان پیرۆز بێت و سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەم." 

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەدوای بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی، تورکیا بەردەوامە لە ڕێگەپێدان بە سەردانییەکان بۆلای ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمراڵی، ئەو ساردانەی بنەماڵەی لە کاتێکدایە، کە شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە سەردەتای دەستپێکردنی پرۆسەکە پێنج جار سەردانی ئۆجەڵانیان کردووە و لەگەڵی کۆبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین