وەزارەتی تەندروستی فەلەستین: (54) هەزار كەس لە غەزە گیانیان لەدەستداوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین لە (7)ی تشرینی یەکەمی (2023)ەوە بەردەوامن، لەبەرامبەردا وەزارەتی فەلەستین دەڵێـت، کۆی گشتی گیانلەدەستدانی لە غەززە گەیشتووەتە (54) هەزار و (927) هاووڵاتی.

ڕۆژی سێشەممە (10/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە. ژمارەی گیانلەدەستدان لە غەززە بۆ (54) هەزار و (927) کەس بەرزبووەتەوە و هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، "لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا (47) هاووڵاتی دیکە گیانیان لەدەستداوە و (388) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون".

لە (18)ی ئاداری ئەمساڵەوە ئیسرائیل هێرشی سەربازی دەستپێکردەوە و ئاگربەستی شکاند، (4,649) هاووڵاتی کوژراون و (14.574) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون. 

بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین تاوەکو ئێستا (126) هەزار و (615) هاووڵاتی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین