تورکیا داوای چەکدانان لە حەماس دەکات تورکیە

نوچە نێت

چەند وڵاتێک و لەنێویانیشدا تورکیا لە پێناو بەدەستهێنانی ئاشتی لە غەززە داوایان لە حەماس کردووە چەکەکانیان دابنێن و بچنەوە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی فەلەستینی، ئەم لێدوانە رەخنەیەکی زۆری ڕووبەڕووی سەرۆکی تورکیا كردەوە، چونکە ئەردۆغان لە رابردوو رایگەیاند بوو حەماس "ڕێکخراوێکی تیرۆرستی" نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، تورکیا و کۆمكاری عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا و (16) وڵاتی دیکە لە نیویۆرک بە شدارییان لە دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) کرد و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە دۆخی فەلەستین راگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا کە پێکهاتبوو لە (42) خاڵ، یەکێک لەو خاڵانە سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی (٧)ـی تشرینی یەکەمی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بوو، هەروەها وڵاتان لە پێناو بەدەستهێنانی ئاشتی لە غەززە داوایان لە حەماس کردووە چەکەکانیان دابنێن و دەسەڵاتی فەلەستین ڕادەستی دەوڵەتی فەلەستین بکەن.

بەشداریکردنی تورکیا لەو کۆنفراسە و داواکردنی چەکدانان گومانی لەسەر لێدوانەکانی رابردووی ئەردۆغان دروستکردووە کە هەموو کات هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل و بەردەوامیش دەڵێت، حەماس "رێکخراوێکی تیرۆرستی" نییە. 

بەگوێرەی زانیاریەکان، هەرچەندە ئەمەریکا و ئیسرائیل بەشداری ئەو کۆنفرانسیەیان نەکردووە، بەڵام چەند وڵاتێکی موسوڵمان وەک تورکیا، میسر، ئوردن، سعودیە، قەتەر، و کەنەدا و چەند وڵاتێکی دیکەش بەیاننامەکەی کۆنفرانسەکەیان واژۆ کرد.

هاکان ئۆکچال، باڵیۆزی خانەنشینکراو لەوبارەیەوە دەڵێت، تاوەکو ئێستا بەردەوام تورکیا پشتیوانی حەماس بووە و حەماس لەلایەن ئەنقەرەوە پێشوازی لێکراوە، جگەلەمەش ئەکپارتی لایەنگری حەماس و بووە و دژی ئیسرائیل وەستاوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین