ناتانیاهۆ بۆ خەڵکی غەززە: بە خێرایی شارەکە چۆڵ بکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و هەڕەشەی دەستپێکردنی هێڕشی زەمینی بۆ سەر تەواوی کەرتی غەززە دەکات، کە نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتی فەلەستینی لەو شارە دەژین.

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆی ئەیلوول/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی دانیشتوانی غەززە دەکات و دەڵێت، پێویستە بەزووترین کات شوێنەکانیان بەجێبهێڵن و بەرەو باشووری کەرتی غەززە کۆچ بکەن.

بەگوێرەی وتەکانی ناتانیاهۆ هێرشە ئاسمانییەکانی دوو ڕۆژی رابردوو بۆ سەر غەززە لەو شوێنانە ئەنجامدراوە کە لەلایەن حەماسەوە بەکارهێنراوە، هەروەها راشیدەگەیێنێت ئەو هێرشانە سەرەتایەک بووە بۆ دەستپیکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو ناوچانە. 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە هێرشەکانی دوو ڕۆژی رابردوو زیاتر لە (50) بینایان تەختی زەوی کردووە. جگە لەمە هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشی زەمینی دەکات و داواش دەکات خەڵکەکە کەرتی غەززە بە تەواوی بەجێبهێڵن.

هاوکات، چەند ڕۆژێکە سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بەهێرشی ئاسمانی بۆ سەر غەززە و چەندین بینای تەختی زەوی کردووە، بەگوێرەی سەرچاوەکانی فەلەستین بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو بینایانە نزیکەی (4) هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوونە. 

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین