وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین تورکیە

نوچە نێت

درەنگانی شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین."

ئەمڕۆ هەینی (13/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە ئیسفزازی ناوبردو و دەڵێت، هێرشەکە هۆکارێکە بۆ خزمەتکردنی تێکدانی دۆخی ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "ئێمە بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە دژی ئێران دەکەین. هێرشەکە پێشێلکارییە بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەوڵێکە کە خزمەت بە سیاسەتی ناسەقامگیری ستراتیژی ئیسرائیل دەکات لە ناوچەکە."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە کاتێکدا دانوستاندنەنەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکان بەردەوامە و ئەو هێرشەی ئیسرایتلیش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی حکومەتی نەتانیاهۆ هیچ پرسێک بە رێگای دیپلۆماسی چارەسەر ببێت و هەموو هەوڵێکی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و ئاشتی جیهانە، هەروەها هێرشەکانیشی بۆ بەرژەوەندی خۆیەتی."

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوەکەیدا داوا دەکات ، "بەزووترین کات ئیسرائیل کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت، چونکە ئەگەری هەیە ململانێکان لێکەوتەی گەورەتر بەدوای خۆیدا بهێنێت."

ئاماژە بەمەش کراوە، "تورکیا نایەوێت زیاتر خوێنرشتن و ماڵوێرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆئەوەی دۆخی ناوچەکە زیاتر تێکنەچێت و رێگری لە تەشەنەکردنی شەڕ بگیرێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین