سوپای ئیسرائیل: پێشبینی دەکەین ئێران ئەمشەو دەست بە هێرشەكانی بکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئێوارەی ئەمرۆ ئێران دەست بە هێرشە مووشەکییەکانیان دەکەنە و تادرەنگای شەو بەردەوام دەبێت، پێشبینی دەکەین هێرشی ئەم جارە توندتر بێت لە جاری پێشوو.

ئەمڕۆ شەممە (14/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سوپای ئیسرائیل کە تێیدا پێشبینی ئەوە دەکەن ئێران لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشەکانیان بەشێوەیەکی زۆر توندتر بۆ سەر وڵاتەکەیان دەستپێکەنەوە.

فەرماندەی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشە بەرفراوانەکانی ئێران ئەم شەو دەستپێدەکاتەوە و تادرەنگانی شەو بەردەوام دەبێت. ئێران نایەوێت بە ڕۆژ هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل نەوەک شوێنی هەڵدانی مووشەکەکانی ئاشکرا ببێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئیسرائیل لە (13)ـی حوزەیرانی (2025)، هێرشی بەرفراوانی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و چەند بەرپرسی باڵای ئێرانی کردە ئامانج. 

هاوکات، لە هێرشەكانی ئیسرائیل (9) زانای بەناوبانگی ئەتۆمی بوونەتە قوربانی و هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی ئێران و فەرماندەی گشتی سوپای پاستداران و چەند بەرپرسێکی تر کوژران.

لەبەرامبەردا ئێران وەک تۆلەسەندنەوە، دوێنێ شەو بە (150) مووشەک و (100) فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لەئەنجامدا (3) کەس گیانی لەدەستدا و (172) کەسیش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین