ئیسرائیل ناکۆکى دەخاتە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە یۆنان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

پەیوەندییەکى تەلەفۆنى کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانى یۆنان لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ناڕەزایى توندى پارتە سیاسییەکانى یۆنانى لێدەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ترسی هێرشەکانى ئێران بۆ سەر فڕۆکە تایبەتەکەی، لە (13)ـی حوزەیران ئەندامانی خێزانەکەی و فڕۆکە تایبەتەکەی گواستەوە وڵاتی یۆنان، لەدوای ئەمەش  لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە تەلەفۆن پەیوەندیان کرد، ئەوەش ناڕەزایى توندى پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى لێکەوە.

جگە لە پارتەکەی سەرۆک وەزیران، سەرجەم پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی یۆنان نیگەرانن، بەردەوامیش نیگەرانییەكانیان زیاتر دەبێت، پارتى سیریزا لە راگەیێندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی و ئیسرائیل دەکات و لە رێگەیێندراوەکەى هاتوو، "سەرۆک وەزیران لەبڕی ئەوەی سەرکۆنەی هێرشەکانی حکومەتی نەتانیاهۆ بکات، دەڵێت نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."

ئەو پارتە دەشڵێت، هەرچەند یۆنان ئەندامی کاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی دیپلۆماسی بۆ پشتیوانی ئاگربەست نانێت و کارەکانی لەگەڵ خواستی ئاشتی بەس نییە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەمەش کراوە، "رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەنگاونان بۆ ئاشتی پێویستی بە کردارە، نەک قسەی زڵ، ئەو سیاسەتەی هاوپەیمانی سەرۆک وەزیران هەنگاوێکە  بۆ گۆشەگیری و پاڵنانی یۆنان بۆ بێدەنگی لە نێو گۆرەپانی نێودەوڵەتیدا." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین