سەردانی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بۆ قوبرسی باشوور تورکیا نیگەران دەکات هەواڵ

نوچە نێت

نارێندرا مودى، سەرۆک وەزیرانی هیندستان بەسەردانێک گەیشتە قوبرسی باشووری یۆنان، ئەو سەردانەش بۆتە هۆى نیگەرانى دەسەڵاتدارانى تورکیا.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی هیندستان لەدوای (23)ساڵ سەردانى قوبرسى باشوورى کرد، ئەوەش بە یەکەم سەرۆکی هیندستان دادەنرێت کە سەردانی قوبرسی باشووری یۆنان دەکات و لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.

دەسەڵاتدارانى تورکیا بەم سەردانەی سەرۆک وەزیرانی هیندستان نیگەران، پێیان وایە دووبارە دەسەڵاتدارانی قوبرسی باشوور دیدگا و هەڵوێستی تاکلایەنەی خۆیان بۆ پرسی قوبرس دووپات دەکەنەوە.

سەبارەت بە هۆکارى سەردانەکەش چاودێرى سیاسیان پێیانوایە، هۆکارى ئەو سەردانە وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر  پشتیوانییەکانی بۆ پاکستان هیندسان.

سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بەمەبەستی وەرگرتنی خەڵاتی خاچی گەورەی رێکخراوێکە بەناوی قەشە ماکاریۆسی سێیەم کە لەلایەن تورکیا بە کۆمەلکوژیی دژی گەلی تورکیا ناسراوە. هەروەها لەسەردانەکەیدا پرسەکانی قوبرس و پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا و پەیوەندییە ئابووریەکانی هیندستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و کاریگەرییەکانی تورکیا لەناوچەکە یەکێک بووە لە پرسە سەرەکییەکانی سەردانەکەی.

هەروەها میدیاکانی یۆنان سەبارەت بەسەردانیکردنی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بۆ قوبرسی باشوور بڵاویان کردەوە، "سەردانەکە پەیامێکی دیپلۆماسییە بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا"، جگە لەمەش تورکیا پێیوایە هەڵمەتێکی سیاسی یۆنانە بۆ دژایەتیکردنی قوبرسی باکوور کە تورکیا پاڵپشتى تەواویان دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین