گرووپی وڵاتانی G7 پاڵپشتی خۆیان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆكی وڵاتانی گرووپی G7 راگەیێندراوێكیان بڵاوكردەوە، تێیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئاساییشی ئیسرائیل دەردەبڕن، داواش دەكەن قەیرانی ئێران چارەسەر بكرێت، ئاڵۆزییە سەربازییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێوربكرێتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە (17/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، ئەو حەوت وڵاتە جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل دەكەنەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەیان هاتووە، كە ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، جەختش لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە هەڵوێستی ئێمە بەڕوونی ئەوەیە کە هەرگیز نابێ تاران چەکی ئەتۆمی هەبێت.

پێشتر کێیەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندبوو، كۆمەڵەكە بە كۆی دەنگ رەتیان پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێرانیان رەتكردەوە، گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتەكراوە، كە بەڕوونی ئێمە نامانەوێت پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران ببینین.

ستارمەر ئاماژەی بەوەش كرد، كە وڵاتەكەی ئامادەیە لە چەند رۆژی داهاتوو چارەسەری دیپلۆماسیانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات، لەوانە هێرشەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

دەربارەی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێرانیش، رافاییل گرووسی راگەیاند، ئامێرەكانی وێستگەی ئەتۆمی نەتنز زیانی زۆریان بەركەوتووە بەڵام بە تەواوی وێران نەبوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین