هۆکاری جێهێشتنی کۆبوونەوەی وڵاتانی (G7) لەلایەن ترەمپەوە ئاشکرا بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "تەنیا ئامانجی جێهێشتنی کۆبوونەوەی حەوت وڵات لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە بۆ چاودێریکردنی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە".

ڕۆژی سێشەممە (17/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، ترەمپ پێش کاتی دیاریکراو لە لووتکەی (G7) دەڕوات بۆ چاودێریکردنی زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "بەخێرایی و سات بە سات ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و ئێران پەرە دەسێنێت و ڕۆژێک بەر لە وادەی دیاریکراو گەشتەکەی بۆ لووتکەی گروپی حەوت وڵات لە کەنەدا کۆتایی پێدێنێت بۆ ئەوەی ئاگاداری بارودۆخەکە بێت".

لە کۆبوونەوەی لووتکەکەدا ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، "پێویستە بە زووترین کات بگەڕێمەوە". پێشتریش کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، "بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن سەرۆکی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ وڵات".

سەرۆکی وڵاتانی (G7) کۆبوونەوەی لووتکەیان ئەنجامدا، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایانگەیاند، داوای چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیان کردووە و بەرپرسێکی ئاگادار لە بارودۆخەکە پشتڕاستی کردەوە کە بە ڕەزامەندی ترەمپ بڵاوکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین