ئیلۆن مەسک دامەزراندنی پارتێکی نوێی ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئیلۆن مەسک پلانی دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نوێی ئاشکرا کرد و بەڵێنی دەدات، "دادپەروەری و ئازادی دەستەبەر بکات و بەشێکی ئەمەریکییەکانی تۆمەتبارکرد بە تێوەگلان لە بەردەوامبوونی ئەم سیستەمەی ئێستا هەیە لەم وڵاتەدا".

ڕۆژی یەکشەممە (شەشی تەمموز/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمەریکی و کەسی نزیکی ترەمپ لە ئیدارەکەیدا بەڵێنی داوە ئازادی بداتەوە بە هاووڵاتییان و بەشێک لە ئەمەریکییەکانی تۆمەتبار کرد بە ئیفلاس بوونی وڵاتەکە.

مەسک دەشڵێت، پلانی دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نوێی هەیە، لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "کاتێک دێتە سەر مایەپووچکردنی وڵاتەکەمان بە بەفیڕۆدان و گەندەڵی، ئێمە لە سیستەمی یەک پارتی دەژین نەک دیموکراسی".

دوای ئەوەی ناکۆکی کەوتە نێوان مەسک و ترەمپ لەسەر سیاسەتی باج و خەرجکردم مەسک دەڵێت، "پارتی ئەمەریکا (پارتەکەی مەسک) پێکهێنراوە بۆ ئەوەی ئازادی ببەخشێت". هەنگاوی سەرەتایی لەوانەیە ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات.

سەرەتای مانگی ڕابردوو ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند، بیرۆکەی دامەزراندنی پارتی ئەمریکای پێشکەش کردووە و سەرەتای ئەم هەفتەیە پلانەکانی دووپاتکردەوە و جەختی کردەوە دامەزراندنی پارتەکەی وەک هەنگاوێکە بەرامبەر ئەم بڕیاری ترەمپ بپ دژایەتیکردنی پێشنیاری باج و خەرجکردنی چەندین ترلیۆن دۆلار.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین