ئایا مەترسی کوژرانی خامنەیی هەیە ؟! وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێڕانی: سنوور یاسین

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، "ئیسرائیل زۆر نامێنێتەوە ئێمە دەبێت ڕووبەڕووی دوژمن ببینەوە و باوەڕمان بەهێز بکەین"، بەڵام لە ئێستادا سەرچاوەکان دووپاتی دەکەنەوە، "ڕەنگە خامنەیی بژاردەیەکی ئیسرائیل بێت بۆ کردنە ئامانجیان".

ڕۆژی سێشەممە (17/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (گاردیان) ڕاپۆرتێكی بڵاویکردەوە سەبارەت بەژیانی خامنەیی و دەڵێت لە شاری مەشهەد لە ڕۆژهەڵاتی ئێران لە دایک بووە و لە سەرەتای شەستەکاندا وەک کەسێکی ڕادیکاڵ دەستی بە هەنگاوەکانی کرد، لە قوم کە ناوەندێکی خوێندنی ئایینییە، بنەماکانی ئیسلامی شیعەی خوێند و ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە دامەزراندنی تۆڕی چالاکی ئیسلامی.

خامنەیی کاریگەریی جۆراوجۆری هەبووە لەماوەی دەسەڵاتیدا، هەروەها گرنگی بە بەرهەمەکانی نووسەرانی وەک لیۆ تۆلستۆی، ڤیکتۆر هوگۆ و جۆن ستاینبێک داوە، هاوكات بە قووڵی کاریگەری ئایدۆلۆژیای دژە کۆلۆنیالی سەردەمی خۆی و هەستی دژە ڕۆژئاوایی بەسەردا دیار بووە و لەگەڵ ئەو ڕۆشنبیرانەدا گفتوگۆی کرد کە دەیانویست مارکسیزم و ئیسلامیزم تێکەڵ بکەن بۆ داڕشتنی ئایدیۆلۆژیای نوێ.

هاوکات نووسینەکانی سەید قوتبی خوێندۆتەوە، کە هانی نەوەکانی داهاتووی ئیسلامییە توندڕەوەکانی دەدا، هەروەها خامنەیی بەشداری خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی (1978) کرد کە لە کۆتاییدا بووە هۆی دوورخستنەوەی شا و گەڕانەوەی خومەینی و بە خێرایی چووە ڕیزەکانی ئەو ڕژێمە ڕادیکاڵەوە.

کاتێک خومەینی لە (1989) کۆچی دواییکرد، خامنەیی وەک جێگرەوەی دەستنیشان کرا و بەخێرایی ئەم دەسەڵاتەی بەکارهێنا بۆ بەهێزکردنی هەژموونی خۆی بەسەر چوارچێوەی فراوانی حوکمڕانی دوای شۆڕشی ئێران. یەکێک بووە لە بنکەکانی پاڵپشتی گرنگ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوو کە وەک هێزی پاڵنەری چالاک بۆ ڕژێمی نوێ و قەوارەیەکی سەربازی و کۆمەڵایەتی و ئابووری گەورە خزمەتی کرد. لەگەڵ ئەوەشدا، خامنەیی بە وریاییەوە بە دوای هاوپەیمان و پشتیوانی کاریگەری تردا دەگەڕا. 

لە ساڵانی نەوەدەکان، خامنەیی بەردەوام بووە لە بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی خۆی، لەناوبردنی دوژمنان و خەڵاتکردنی دڵسۆزەکانی، پەیوەندیی لەگەڵ حیزبوڵڵا بەهێزتر کرد.

زیاتر لە سێ دەیەیە خامنەیی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و هەوڵی داوە کۆنتڕۆڵی فشارەکانی هێزە ناکۆکەکانی ناو ئێران بکات، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ئایا تا چەند خامنەیی توانیویەتی لە سیاسەتی دەرەوە، پەیوەندی و هەماهەنگی و دوژمنایەتییەکان لەگەڵ جیهانی دەرەوەی وڵاتەکەی سەرکەوتوو بێت؟

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین