ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕاگەیێندرا ئێران

نوچە نێت

وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت، نزیکەی (1,800) هاووڵاتی سڤیل لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بریندار بوون، لە نێو بریندار بووەکاندا (35) ژن و (10) منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی سێشەممە (17/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، محەمەد ڕەزا زەفەرگاندی، وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی (1,800) ئێرانی بریندار بوونە، تەنیا لە هێرشەکەی سەر گۆڕەپانی قودس لە باکوری تاران (59) هاووڵاتی بریندار بوونە و (12) هاووڵاتیش بەهۆی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە و ژنێکی دووگیان لەنێو ئەو هاووڵاتییانە بوو کە گیانیان لەدەستداوە.

لە بەرامبەردا، ئێران هێرشی پێچەوانەی لە قوڵایی ئیسرائیل دەستپێکرد و بە مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شارەکانی وەک تەلئەڤیڤ و ئۆرشەلیم و حەیفا کردە ئامانج و هاووڵاتییانی ئیسرائیلی ناچار کرد بەدوای شوێنی پارێزراودا بگەڕێن یاخود لە ژێر زەمینەکاندا بمێننەوە.

بە گوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆییەك كە میدیای ئێران بڵاویكردۆتەوە، بە مووشەك چەندین شوێنی ئیسرائیلی بۆردومان كردووە و بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندووە، "تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین