ئیسرائیل: شەوی رابردوو بە زیاتر لە پەنجا فڕۆكە هێرشمان كردە سەر ئێران
نوچهنێت
ئەمرۆ چوارشەممە (18/ حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشی شەوى رابردوو بە بەشداری زیاتر لە (50) فڕۆكە هێرشمان كردە سەر چەند ناوەندێكی درووستكردنی چەك و لێكدانی پارچەكانی مووشەكی دوورهاوێژ، كە ئێران بە بەردەوامی ئاراستەی وڵاتەكەمانی دەكرد.
گوتەبێژە سەربازییەكەی ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەكات، شوێنەكانی درووستكردنی سیستەمى دژە مووشەك و پێكەهاتەكانی بۆمبی دژە فڕۆكە بەر هێرشەكانی شەوی رابردوو كەوتوون.
لە لایەكی دیكەوە راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ زانكۆی ئیمام حوسێن، كە سەر بە سوپای پاسدارانە بەر هێرشی راستەوخۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل كەوتووە.
سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند، كۆمەڵگەی ئاسمانی ئێران لە خوجیر كە لە نزیك حیجر ئابادە بە یەكێك لە گرنگترین سەكۆی مووشەكییە بالستییەكان لە ئێران دادەنڕیت بەر ئەو هێرشانە كەوتووە.
دەربارەی زیانەكانیش تاوەكوو ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێستا قەبارەی زیانە مرۆیی و مادییەكانیان بە فەرمی رانەگەیاندووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment