سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا سەردانی توركیا دەكات
نوچهنێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (19/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، فەرمانگەی سەرۆكایەتیی توركیا بڵاوی كردەوە، لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بڕیارە سبەی هەینی سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا سەردانی توركیا بكات لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵ ئەردۆغان كۆببنەوە.
لە لایەكی دیكەوە ئالان سیمونیان، سەرۆكی پەرلەمانی ئەرمینیا رایگەیاند، نیكۆڵ بانیشنیان لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی سەردانی توركیا دەكات، بڕیارە لەو سەردانە گفتوگۆ لەسەر هەموو هەنگاوە هەرێمییەكان بكەن.
سەرۆكی پەرلەمانی ئەرمینیا سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بە سەردانێكی مێژوویی ناوەبات، ئاماژە بەوەش دەكات مەترسی هەڵگیرساندنەوەی ئەرمینیا و ئازارەبایجان لاوازە، دەسەڵاتدارانی ئەرمینیاش هەنگاوی كارایان بۆ گرتۆتەبەر.
ئالان سیمونیان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆك پرسی ئەرمینیا و ئازەربایجان یەكێك لە گفتوگۆكان.
بانیشیان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (2023) لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری توركیا ئامادەبوو، ئەو سەردانەش لە دوای ساڵی (2009) بە یەكەم سەردانی سەرۆكی ئەرمینیا دادەندرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment