حکومەتى لیبیا رێککەوتنى دیاریکردنى سنوورە ئاوییەکانى لەگەڵ تورکیا رەوانەى پەرلەمان دەکات
نوچە نێت
شەممە (21/ حوزەیران/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، ئوسامە حەماد رایگەیاند، لە چوارچێوەى رێکارەکانى چەسپاندنى مافەکانى لیبیا لە ئاوە ناوچەییەکان بەگوێرەى یاساى دەریاکانى نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ (1982) دەگەڕێتەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە، کە وڵاتەکەمان مافى گەڕان و بەکارهێنانى سەرچاوە سرووشتییەکانى لەچوارچێوەى ئاوە دەریاییەکانى خۆى هەیە.
سەرۆکى راسپێدراوى حکومەتى لیبیا ئاماژە بەوە دەکات، بەگوێرەى بڕیارى ژمارە (122)ى ئەنجوومەنى وەزیرانى (2025) دیاریکردنى پێداچوونەوەى سنوورە دەریاییەکانى لە دەریاى ناوەند گرتۆتە ئەستۆ، پێداچوونەوە بە هەموو یاداشتەکانى لێکتێگەیشتنى دەریاى لەگەڵ وڵاتانى دۆست دەکات کە لە (2002)وە واژۆکراون، ئەوەش لەسەر بنەماى رێزگرتنە لە یاساى نێودەوڵەتى و پرەنسیپى دراوسێیەتى و پاراستنى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى لیبیا، بەتایبەتیش لەگەڵ میسر.
دەربارەى یۆنانیش حەماد سەرسوڕمانى خۆى لە راگەیێندراوى دەسەڵاتدارانى یۆنان دەربڕى، کە پێشنیارى مۆڵەتى گرێبەستى گەڕان بەدواى هیدرۆکاربۆنیان لە ناوچە دەریاییەکانى باشوورى دورگەى کریت کردووە، کە بەشێکى دەکەوێتە چوارچێوەى ناوچەى ئابوورى لیبیا، کە بە بۆچوونى ئوسامە حەماد ئەو هەنگاوە پێشێلکردنى راشکاوانەى مافەکانى وڵاتەکەیەتى.
سەبارەت بە کاردانەوەکانیش حەماد ئاماژەى بەوە کرد، بەرانبەر هەر دەستدرێژیەک بۆ سەر سەروەریى دەریایى وڵاتەکەى حکومەتى لیبیا دەستبەستراو نابێت، هەڕەشەى ئەوەى کردە، کە ئەگەر بە فەرمى لە هەمان ئەو ناوچانەى ناکۆکى لەسەرە لە رێگەى کەناڵە دیپلۆماسییەکان نەگەنە لێتێگەیشتن، بانگهێشتى کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانى وەبەرهێنان دەکات.
حەماد جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، لیبیا رێکارى یەکلانە رەت دەکاتەوە، کە زیان بە بەرژەوەندییەکانى دەگەیێنێت، دواشى کرد پشت بە گفتوگۆ و رێککەوتنى دوولایەنە بۆ چارەسەرى ناکۆکییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەن ببەستن.
لە (2019) تورکیا لەگەڵ حکومەتى نیشتیمانى لیبیا رێککەوتن لەسەر دیاریکردنى سنوورە ئاوییەکان، خەلیفە حەفتەر، فەرماندەى سوپاى لیبیا لە بەرەى رۆژهەڵات دژ بەو رێککەوتنە وەستاوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment