قەتەر بە توندى سەرکۆنەى هێرشەکەى ئێران دەکات
نوچە نێت
ئێوارەى ئەمرۆ دووشەممە (23/ حوزەیران/2025) گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر رایگەیاند، ئەو هێرشەى سوپاى پاسداران پێشێلکاریى سەروەرى قەتەر و ئاسمانى ئەو وڵاتە بوو و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.
لە بەشێکى دەکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە قەتەر مافى خۆیەتى بە شێوەى راستەوخۆ و قەبارەى ئەو دەستدرێژییە وەڵامى هێرشەکان بداتەوە.
سەبارەت بە کاریگەرى هێرشەکانیش ئەنسارى دەڵێت، سیستەمى بەرگریى ئاسمانى قەتەرى هێرشەکانى بەرپەرچ داوەتەوە و بە سەرکەوتوویى رێگەى لە مووشەکەکان گرتووە، دواتریش وەزارەتى بەرگریى وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات.
دەربارەى کاریگەرییەکانى هێرشەکان گوتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر دەڵێت، بەردەوامى ئەو کردە سەربازییانە دەبێتە هۆى تێکدانى ئاسایش و سەقامگیرى لەو ناوچەیە و کاریگەرى لەسەر ئاسایش و ئاشتى نێودەوڵەتى دەبێت، داواش دەکەین دەستبەجێ ئەو هێرشانە بووەستن.
سەبارەت بەو هێرشانە ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو هێرشانەى ئەمرۆ ئێوارە هیچ هەڕەشە و مەترسیەکى بۆ سەر قەتەرى دۆست و گەلى برا تێدا نییە، کۆمارى ئیسلامیى ئێران پابەندە پە پارێزگارى لە پەیوەندییە دۆستانە و مێژووییەکەى لەگەڵ قەتەر و بەردەوامیش دەبێت لەو پەیوەندیانە.
لە راگەیێندراوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشى ئێران هاتووە، بۆردوومانى بنکەى عەدیدى ئەمەریکى لە قەتەر لە وەڵامى ئەو هێرشانەى ئەمەریکایە بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانى وڵاتەکان.
دەربارەى هێرشەکانیش دەڵێت، لەو هێرشە ژمارەیەک مووشەک بە سەرکەوتوویى بەکارهاتووە، یەکسانە بەو مووشەکانەى ئەمەریکا لە هێرشەکانى بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانى وڵاتەکەمان بەکارى هێناوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment