ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستیان پێشێلکردووە
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (24/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێران و ئیسرائیل ڕێکەوتنی ئاگربەستیان پێشێل کردووە، ئیسرائیل لە بەرامبەردا ئێرانی تۆمەتبار کرد بە ناردنی مووشەک بۆ ناو ئاسمانی وڵاتەکەی و بەڵێنی دا لە وەڵامدا هەڵوێست وەربگرێت و ئێران ڕەتیدەکاتەوە ئاگربەستی شکاندبێت.
ترەمپ دەشڵێت، "ئێران پێشێلی کردووە، بەڵام ئیسرائیلیش پێشێلکاری کردووە، من لە ئیسرائیل ڕازی نیم و داوا دەکەم بۆردومانەکانی ڕابگرێت و فڕۆکەوانەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی، بەڵام ناتوانم ڕێگە بە تاران بدەم چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت".
ئیسرائیل ئێران بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و ئێران ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە. هەروەك بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل دەڵێت، "ئێران دوای ماوەیەکی کورت لە دەستپێکردنی ئاگربەست دوو مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، بەڵام هەردووکیان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە ڕێگرییان لێکراوە، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانیش ڕایگەیاند، "سوپا دوای دەستپێکردنی ئاگربەست هیچ مووشەکێکی نەهاویشتووە و ئیسرائیل تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی هێرش".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕاگەیێندرا و چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام هەر زوو دواتر هەڕەشەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستی پێکردەوە و هەریەکەیان ئەوی تری بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment