سوپای ئیسرائیل كوژرانی حەوت سەربازی لە باشووری غەزە راگەیاند
نوچە نێت
ئەمرۆ چوارشەممە (25/ حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەربی) بڵاوی كردەوە، سوپای ئیسرائیل كوژرانی حەوت سەربازی لە خان یونس راگەیاند، بەڵام تاوەكوو ئێستا ناوی شەش لەو سەربازانەی بڵاوكردۆتەوە.
سەبارەت بە سەربازی حەوت تاوەكوو ئێستا هۆكاری بڵاونەكردنەوە، دیار نییە، هەندێك لە راگەیاندنەكان گومانی ئەوە دەكەن، كە ئەو كەسەی ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، ئەفسەرێكی باڵای سەربازیی بێت بۆیە ناوەكەی بڵاوناكەنەوە.
سوپای ئیسرائیل ئاشكرای دەكات، بۆمبێك لەژێر زریپۆشەكەیان داندراوەتەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەكە زریپۆشەكە گڕی گرتووە، لە ئەنجامدا ئەو حەوت سەربازە گیانیان لەدەست داوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژرانی ئەم حەوت سەربازە، بەرپرسانی ئیسرائیلی نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە و بە كارەساتێكی گەورەی ناودەبەن، ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، بەیانیەكی بە ئازارە، هەواڵی كوژرانی ژمارەیەك سەربازمان لە بەرەی خان یونس پێگەیشت، ئەو جەنگە زیانی هەیە و بارگرانیەكەی بەرگە ناگیرێت.
لە لایەكی دیكەوە بێزالیل سیمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكات، بەداخەوە هەواڵی كوژرانی حەوت سەربازمان لە باشووری غەزە پێگەیشت.
هەر سەبارەت بە كوژرانی ئەو سەربازانە یائیر لابید، سەرۆكی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل دەڵێت، بەیانیەكی زۆر ناخۆشە، كارەساتێكی گەورەیە، دونێ حەوت سەربازمان لە باشووری كەرتی غەزە كوژران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment