موحەڕەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت گەرایەوە نێو جەهەپە هەواڵ

نوچە نێت

دواى چوار ساڵ لە دوورکەوتنەوەى و دابڕانى موحەڕەم ئینجە گەڕایەوە ناو پارتی گەلى کۆمارى (جەهەپە) ڕاگەیاند، لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەیەکگرتن سەردەکەوین"، ئەوەش وەک ئاماژەیەکە بۆ گەرانەوەی بۆ نێو جەهەپە.

ئەمڕۆ هەینی (27/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، ئۆزگور ئۆزەل هەفتەی ڕابردوو سەردانی مەحەرەم ئینجە، سەرۆکی پارتی مەملەکەتی کرد، دواتریش ئاماژەی بەوەکرد کە ئینجە بەشداری کۆبوونەوەی گروپی جەهەپە دەکات و دەگەرێتەوە نێو ماڵی باوکی. 

موحەرەم ئینجە، بە یەکێک لە دامەزرێنەری پارتی جەهەپە دادەنرێت، لە هەشتی شوباتی ساڵی (2021)، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەو پارتە ڕاگەیاند و پارتێکی بەناوی پارتی مەملەکەت دامەزراند.

ئینجە لەدوای زیاتر لە ساڵ لە لاپەرەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نوسیویەتی، "بەیەکگرتن سەردەکەوین"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک گەرانەوەی بۆ نێو جەهەپە.

لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، موحەڕەم ئینجە بەشدار بوو و بە فەرمی پەیوەندی بە پارتەکەوە کردەوە و لەلایەن ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتەکەوە پێشوازی لێکرا. 

ئۆزەل رایگەیاند، سەرەتا موحەڕەم ئینجە و دواتریش چاوەڕێی تەواوی ئەندامانی پارتی مەملەکەت دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە نێو جەهەپە. هەروەها موحەڕەم ئینجە لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "بە بانگهێشتی راستگۆیانەی سەرۆکمان بەڕێز ئۆزگور ئۆزەل هاتووم".

جێگەی ئاماژە پێدانە، پارتی مەملەکەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی (14-5-2023)، (0.9٪)ـی دەنگەکانی هێنا و نەیتوانی هیچ کورسییەکی پەرلەمان بباتەوە، هەروەها لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ڕکابەری ئەردۆغان بوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین