ماکرۆن بۆ رووداو: دۆخى ئێستاى کەمینەکان لە سووریا قبوڵ کراو نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەربارەت بە دۆخى ئێستاى کەمینەکان لە سووریا رایگەیاند، دۆخی ئێستای کەمینەکان لە سووریا "قبووڵنەکراوە" و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە فەرەنسا بە وردی چاودێریی دۆخەکە.

ئەمرۆ هەینى (27/حوزەیران/ 2025)  ماڵپەڕى رووداو بڵاوى کردەوە، سەرۆکی فەرەنسا  بە کەناڵى رووداوى رایگەیاندو، "رێزگرتن لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی یەکێک بووە لە کارە سەرەکییەکان کە لەگەڵ "سەرکردەی نوێی سووریا" خستوویانەتەڕوو و گوتی: "من و هەموو هاوکارەکانم زۆر روون بووین لە جەختکردنەوە لەسەر ئەم خاڵە."

ماکرۆن جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نوێی لەگەڵ  ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی کاتى سووریا کردوو، بۆ ئەوەی پێداگری لەسەر ئەم خاڵە بکاتەوە.

دەربارەى دۆخی ئێستای کەمینەکانیش لە سووریا سەرۆکى فەرەنسا بە "قبووڵنەکراو"ى ناوبرد و گوتی، "پێویستە دۆخەکە باشتر بکەین. دۆخی ئێستا قبووڵنەکراوە، بەتایبەتی دوای هێرشە تیرۆریستییەکان و هەروەها بەرامبەر بە بەشێک لە کەمینەکان."

سەبارەت بە پاڵپشتییەکانیان بۆ کورد  دایە کورد و گوتی، "ئێوەش بایەخی روونی کۆماری فەرەنسا بە گەلی کورد لە عێراق، سووریا و هەموو شوێنێک دەزانن و زۆر بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەین، دەتوانن پشتمان پێ ببەستن."

دەبارەى پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران و دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتن، ماکرۆن جەختی لەسەر هەڵوێستی روون و یەکگرتووی ئەورووپا کردەوە، کە لە ئەورووپا یەکدەنگییەکی تەواو هەیە لەسەر ئەوە هەیە کە نابێت ئەم پرۆگرامە دەستپێبکاتەوە و بە هەموو شێوەیەک رێگری بکرێت لەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات."

سەرۆکى فەرەنسا باسى لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی رێگە دیپلۆماسییەکان و رۆڵی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) دووپاتکردەوە و گوتى، "دەمانەوێت زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان کار بکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین