سەرۆکی سووریا بەشداری کۆبوونەوەی (G7) لە فەرەنسا دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/5/21) ماڵپەڕی (یەنی مێساج) بڵاوی کردەوە، بەگوێرە زانیارییەکانی سێ سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بڕیارە مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی (G7) لە فەرەنسا بەڕێوەبچێت، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا وەک سەرکردەی میوان بەشداری لە لوتکەکە دەکات، ئەو بەشداریەی سەرۆکی سووریا هەنگاوێکی گرنگە، چونکە لە دوای ساڵی (1975) دەبێتە یەکەم سەرکردەی سووری کە بەشداری ئەم لوتکەیە دەکات.
لوتکەی (G7)، بڕیارە لە (17-16)ـی حوزەیران لە ئیڤیان لێس بەینز لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا بەڕێوەبچێت، سەرچاوەیەکی باڵای سووریاش ئاشکرای دەکات کە سەرۆکی سووریاش یەکێکە لەو سەرکردانەی بانگهێشتی لوتکەکە کراوە. هاوکات ییشر بارنیە، وەزیری دارایی سووریا هەفتەی داهاتوو بەشداری لە کۆبوونەوەی دانوستاندنی دارایی گروپی حەوت لە پاریس دەکات.
سەبارەت بەهۆکاری بەشداریکردنی سەرۆکی سووریا بۆ ئەم لوتکەیە، بەرپرسێکی باڵای سووریا هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگرێنێتەوە، کە لە ئێستادا گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییەکان و هەناردەکردن داخراوە لەو لوتکەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕۆڵی سووریا دەکەن وەک ناوەندێکی ستراتیژیی بۆ هەناردەکردن لە بڕی ئەو گەرووە.
جێگەی باسە، دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، حکومەتی نوێی سووریا خۆی وەک هاوپەیمانییەکی ڕۆژئاوا نیشانداوە و دوای لابردنی سزاکان بۆ سەر ئەو وڵاتە، دەستیانکردووە بە ئاوەدانکردنەوەی ئابووری و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لەپێناو دووبارە بنیاتنانەوەی وڵات و دەربازبوون لە ململانێی و شەڕی چەند ساڵەی ڕابردوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment