ئەردۆغان بۆ میری قەتەر: هەر هێرشێک بۆ سەروەری وڵاتەکەتان سەرکۆنە دەکەین هەواڵ

نوچە نێت

لەدواى هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە قەتەر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی بە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر کردوو پێی ڕاگەیاند، هەر هێرشێک پێشێلی سەروەربی وڵاتەکەتان بکات ئێمە سەرکۆنەی دەکەین.

ئەمڕۆ هەینی (27/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا دوای چەند ڕۆژ لە هێرشی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر ئەنجامدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەپەیوەندییەکەدا، باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا و قەتەر و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان کردووە. 

هەروەها سەرۆکی تورکیا بە میری قەتەری ڕاگەیاند، هەرهێرشێک پێشێلی سەروەی وڵاتەکەتان بکات سەرکۆنەی دەکات و هەموو کات تورکیا لە پاڵ برا قەتەرییەکان دەوەستێت.

سەرۆکی تورکیا لە پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا هیواخوازە ئیسرائیل و ئێران پابەندی ئاگربەست ببن و ئەو ئاشتییەی بەدەستهێنراوە بۆ هەمیشەیی بمێنێت لە نێوانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین