ئێران زیانی زیاتر لە ملیارێك دۆلاری لە ئیسرائیل داوە
نوچەنێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
راگەیاندنەكانی ئیسرائیل قەبارەی زیانەكانی هێرشەكانی ئێرانیان بۆ سەر شارەكانی ئیسرائیل بە نزیكەی دوو ملیار دۆلار خەمڵاندووە، بە هێزترین گورزیش بەر پەیمانگەی وایزمان و پاڵاوگەی نەوت كەوتووە، كە بە زیاتر لە نیو ملیار دۆلار دەمەزەندە دەكرێت، جگە لەوەش دەیان هەزار داوا بۆ قەرەبوو تۆماركراوە.
یەهودا شارۆنی، پەیامنێری كاروباری ئابووری لە رۆژنامەی مەعاریف دەڵێت، لیژنەی دارایی لە كنێست بە سەرۆكایەتی موشیە گاڤنی لە حزبی یەهودت تەورات ئاشكرای كردووە، كە بۆ یەكەمجار گفتوگۆ لەسەر پرسی ئامادەسازییەكانی حكومەت بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانی ئیسرائیلییەكان لە هێرشەكانی ئەو دواییە كراوە، وەك بەشێك لە زیانگەیشتن بە موڵك و ماڵی هاووڵاتیان، لە گفتوگۆكانیش تەركیز كراوەتەسەر ئەو هاوكارییانەی حكومەت دەیدات بەو كۆمپانیایەی كە لە ئەنجامی هێرشەكان زیانیان بەركەوتووە.
شارۆنی ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەمیر داهان بەڕێوەبەری قەرەبووكردنەوەكان لە فەرمانگەی باجەكان روونی كردۆتەوە، كە لە میانەی جەنگی غەزە تا جەنگی ئێران (40) هەزار داوا بۆ قەرەبووكردنەوە تۆماركراوە، بەڵام لە ماوەی (12) رۆژەی جەنگی ئێران ئەو ژمارەی تۆماكردنی داواكان گەیشتۆتە (70) هەزار داوا بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكان.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە تەنانەت ئەگەر جەنگی غەزە ئێستاش كۆتایی بێت دەتواننم بڵێم ژمارەی داواكان دەگات (50) هەزار، چونكە لە سەرەتاوە زیاتر لە (700) ملیۆن دۆلارمان وەك قەرەبوو داوە، بەڵام قەبارەی زیانەكان دەگاتە یەك ملیار و (300) هەزار دۆلار، لە داهاتووش ئەو ژمارەیە دەگات میارێك و (400) هەزار دۆلار.
دەربارەی پەیمانگەی وایزمان و وێستگەی بازان لە میانەی هێرشەكان زیانی بەركەوتووە، هەروەها لە سەرەتای جەنگەوە تا كۆتایی (25) باڵەخانە دەبێت تێك بدرێن، تەنیا یەك باڵەخانە ماوە دیاری بكرێت بۆ تێكدان.
دەربارەی كورتهێنان لە سندووقی قەرەبووەكان دەڵێت، "پێش دەستپێكردنی جەنگ سندووقی قەرەبووەكان دوو ملیار و (700) ملیۆن دۆلاری تێدا بوو، داواكاریەكانیش بۆ قەرەبوو دەگاتە یەك ملیار و (700) ملیۆن دۆلار، تا ئێستا هەندێك كۆمپانیاش هیچ داوایەكیان پێكەش كردووە.
ئۆریت كۆهین، ئەندامی كنێست رەخنە لە نوێنەری وەزارەتی دارایی لە حكومەتی سەربازیی دەگرێت لە كۆبوونەوەی پەیوەست بە قەرەبووكردنەوەی زیانەكان بەشدار نەبووە، داواش دەكات میكانزمێكی هەمیشەیی بە پشتبەستن بە پێوەرەكان راگەیێندرێت، چونكە پێویستە ئیسرائیلییەكان ئاگاداری شایستەیی قەرەبووكردنەوەكانیان بن.
گۆڤاری كالكالیستی ئابووری بڵاوی كردەوە (140) تیم لە سندووقی قەرەبووەكان بۆ كاركردن دیاری كراوە، زۆربەیان پەیوەستە بە داواكاری ئەو زیانانەی كە بەر خانوو و باڵەخانەكان كەوتوون، لە (7%)ی داواكان پەیوەستە بە زیانەكانی بەر كەلوپەل و خانوو و ئۆتۆمبێل و پێداویستییەكانی دیكە كەوتووە، ئەو تیمانە لە شارەكانی بات یام و رامات غان و رەحوفوت و ریشون لتسیۆن كاردەكەن.
دەربارەی زیانەكانیش گۆڤارەكە نووسوویەتی لە دەستپێكردنی جەمگی غەزەوە تا پێش جەنگی ئێران سندووقی دراو بڕی شەش ملیار و (100) هەزار دۆلاری قەرەبوو داوە، ئەو باڵەخانانەی كە بەهۆی هێرشەكان كەڵكی ژیانی تێدا نەماوە، بەرژەوەندی وای خواستووە دانیشتوانەكەی بگوازرێنەوە بۆ هوتێل، هەندێك جاریش هاوكاری كراون تاوەكوو شوقەیەك بە شێوەی كاتی بە كرێ بگرن، یاخود تێچووی مانەوەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بچنە لای كەس و كاریان، سەبارەت بە بڕی قەرەبووش دەڵێت، (15) هەزار دۆلار دراوە بە تاك، ئەوانەی خێزانن (25) هەزار دۆلاریان پێدراوە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار (18) ساڵە (2500) دۆلاریان پێدراوە.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە داواكارییەكانی قەرەبووكردنەوە لە نێوان جەنگی غەزە و ئێران گەیشتۆتە نزیكەی (80) هەزار داواكاری بۆ قەرەبووی راستەوخۆ، لە هەفتەی یەكەمی هێرشەكانی سەر ئێران لە ماوەی نزیكەی دوو ساڵی ج جەنگی غەزەوە تا ئەو كاتە گەیشتبووە (40) هەزار، بەشی زۆری داواكارییەكانیش لە هەفتەكانی سەرەتای جەنگ بوو.
لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی دەڵێت، هەزار كۆمپانیای گەورە لە ئیسرائیل خاوەنەكانیان پلانی قەرەبووكردنەوە نایانگرێتەوە، ئەوانیش داوای قەرەبوو دەكەن.
رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەگەر سەرتاشخانەیەك، یاخود دوكانێكی جلوبەرگ فرۆشتن زیانی بەر كەوتبێت و نەتوانێت كاری تێدا بكات، تاوەكوو نۆژەنكردنەوە و درووستكردنەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ قەرەبوو دەكرێتەوە.
ڤلادیمێر بیلیاك، ئەندامی كنێست دەڵێت، لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە هەموو وڵاتم بە تەواوی گەڕاوە، سەردانی ئەو شوێنانەم كردووە كە مووشەكیان بەركەوتووە، قسەم لەگەڵ دەیان خاوەن كاركردووە، من دركم بە وردەكاریی تەواوی بەربەستەكان كردووە، بۆیە پێویست ناكات هیچ یارییەك بە پێدانی قەرەبووی پێویست بكرێت.
شاهر تەرجمان، سەرۆكی یەكێتی ژووری بازرگانی دەڵێت، پێویستە پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی پلانی قەرەبووكردنەوە و مۆڵەت، داواش دەكات باپەندبن بەو پرسە، ئێمە باس لە هەزاران كۆمپانیان و سەدان هەزار فەرمانبەر دەكەین كە چاوەڕوانی وەڵامین، چونكە لە كاتێدا سوپا زۆر بە هێز كاردەكات، بەڵام ئاستی ئابووریش ئیفلیج بووە.
ماڵپەڕی "بیزبۆرتاڵ"ی ئابووری باس لەوە دەكات ئەو وێنانەی كە لە شوێنە وێرانكراوەكانی لە ئەنجامی هێرشەكانی ئێران گیراوە زۆر وێران بووە، هەندێك وێنە زۆر وێرانترە لەو هێرشانەی حزبوڵڵا بۆ سەر شار و شارۆچكەكانی باكووری لبنان و ێنەكانی راپەڕینی دووەم، بەگوێرەی ئامارەكانیش هەزاران باڵەخانە زیانی بەركەوتووە.
لە باكووری ئیسرائیل لە ماوەی جەنگی دژ بە حزبوڵڵا هیچ باڵەخانە و خانووێك بەر مووشەكانی لبنان نەكەوتووە.
ماڵپەڕی داڤار بۆ كاروباریی بڵاوی كردۆتەوە، نزیكەی (11) هەزار ئیسرائیلی ماڵەكانیان جێهێشتووە لە هوتێلەكان دەژین، چوار هەزار كەسیش لەگەڵ كەس و كاریان دەژین، رۆژانە (3600) كەس داوای قەرەبوو تۆمار دەكات.
سەرچاوە: ماڵپەڕی عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment