تورکیا یاداشتى لێتێگەیشتن لەگەڵ حەوت وڵاتى ئەفریقیا واژۆ دەکات هەواڵ

نوچە نێت

عەبدولقادر ئۆرالئۆغلۆ، وەزیرى گواستنەوە و ژێرخانى تورکیا راگەیاند، ئەنقەرە یاداشتى لێتێگەیشتن و هەماهەنگى لەگەڵ حەوت وڵاتى ئەفریقیا لە بوارى گواستنەوە واژۆکردووە.

ئەمرۆ دووشەممە (30/ حوزەیران/2025) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، وەزیرى گواستنەوەى تورکیا رایگەیاند، ئەنقەر لەگەڵ مۆریتانیا و سۆماڵ و کۆمارى کۆنگۆ و جیبۆتى و لبیریا و غینا و غانا یاشتى لێتێگەیشتنمان واژۆکردووە، دەربارەى گرنگى ئەو یاداشتە ئۆغلۆ جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، بەگوێرەى ئەو یاداشتە کیشوەرى ئەفریقیا بە رێگەى گەشە لە رێگەى کەنداوى عەرەبى و لە رێگەى تورکیا  بە رێڕەوى ناوەڕاست دەبەستێتەوە.

وەزیرى گواستنەوەى تورکیا ئاماژەى بەوەش کرد، لە میانەى ئەو یاداشتە پەیوەندى راستەوخۆ لە نێوان بەندەرەکانى ئەفریقیا و بەندەرەکانى تورکیا درووست دەکرێت، لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، ئەو یاداشتە گرەنتى ئەوە دەدات کە کیشوەرى ئەفریقیا بەبێ پچڕانەوە دەگات بە رێڕەوەکانى بازرگانى جیهانى.

بەگوێرەى قسەکانى ئەو وەزیرە تورکە کیشوەرى ئەفریقیا دەبێتە بەشێکى سەرەکى لە جووڵەى بارزگانى کە لە کیشوەرەکانى ئاسیا لەوێشەوە بە ئەوروپا دەبەسترێتەوە.

رێگەى گەشە رێگەیەکى وشکانى و ئاسنییە لە عێراقەوە دەچێت بۆ تورکیا درێژیەکەى (1200) کیلۆمەترە لەناو خاکى عێراق، ئامانج لێى گواستنەوەى کاڵایە لەنێوان ئەوروپا و وڵاتانى کەنداو.

رێڕەوى ناوەڕاست رێگەیەکى جێگرەوەیە بۆ رێڕەوى باکوور کە چین و ئەوروپا پێکدەبەستێتەوە، بە ئەوروپا تێدەپەڕیت لەوێوە بۆ ناوچەى قەوقاز، لەوێشەوە بە دەریاى قەزوین دەپەڕیتەوە بۆ تورکمانستان و کازاخستان تا دەگاتە چین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین