ئەردۆغان: ئامادەسازیی دەكەین بۆ لوتكەی ناتۆ لە ئەنقەرە هەواڵ

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، زەمینەسازی دەكەین لە پێناو بڕیاردانی گرنگ لە لوتكەی هاوپەیمانی ناتۆ كە لە ساڵی داهاتوو لە ئەنقەرە، لە كۆبوونەوەی رابردووش بەربەستی بەردەم بازرگانی چەكمان لەنێوان وڵاتانی ئەندام نەهێشت.

ئەمرۆ سێشەممە (یەكی تەمووز/2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتاری دوای كۆبوونەوەی حكومەتەكەی گوتی، مانگی تەمووزی ساڵی داهاتوو لوتكەی ناتۆ لە توركیا بەڕێوە دەچێت، ئەنقەرە میوانداری سەركردەكانی ناتۆ دەكات، ئێمەش رێگە خۆش دەكەین بۆ ئەو بڕیانەی كە بایەخی زۆریان هەیە لەو لوتكەیە بدرێت.

ئەردۆغان لە شێكی دیكەی قسەكانی باسی لە بڕیارەكانی سەركردەكانی ناتۆ كرد، كە لە ساڵی (2035) تێچووی بەرگری بۆ لە (5%) بەرزدەكەنەوە.

سەبارەت بە هەنگاوەكانیشیان سەرۆك كۆماری توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، لە كۆبوونەوی رابردوو لە ناتۆ توانیویانە سەرجەم بەربەستەكانی بەردەم بازرگانی پیشەسازییە بەرگرییەكان لەنێوان وڵاتانی هاوپەیمان لەو رێكخراوە نەهێڵێن و پرەنسیپی لادانانی بەربەستەكانمان لە پەیماننامەی هاوپەیمانی ناتۆ جێگیركرد.

دەربارەی كۆبوونەوەكانیشی لەگەڵ سەركردەكانی ناتۆ دەڵێت، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ گفتوگۆی دوو قۆڵیمان لەسەر پرسەكانی ئێستا كرد.

بڕیارە لە مانگی تەمووزی ساڵی داهاتوو، كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین