ترەمپ داوا دەكات حەماس بە ئاگربەست رازی بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دۆناڵد ترەمپ داوا دەکات حەماس ڕازی بێت بە پێشنیاری کۆتایی بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی دوو مانگ لە غەزە کە لەلایەن میسر و قەتەرەوە پێشکەش کراوە و ئیسرائیل ڕازی بووە.

ڕۆژی چوارشەممە (دووی تەمموز/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە ئاگربەستی )60( ڕۆژ ڕازی بووە، لەو ماوەیەشدا هەوڵ لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، پێشنیارەکە لەلایەن هەریەکە لە نوێنەرانی قەتەر و میسر پێشکەش بە حەماس دەکرێت، هیوادارم لەپێناو بەرژەوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حەماس ئەم ڕێککەوتنە قبوڵ بکات، بەهۆی ئەوەی بارودۆخەکە خراپتر دەبێت ئەگەر قبووڵ نەکرێت.

بەگوێرەی ئەو پێشنیارە ئەمەریکا لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە پێشنیاری ئاگربەستی کردبوو بۆ ماوەی (60) ڕۆژ و ئازادکردنی نیوەی بارمتەکان کردووە لە بەرامبەر زیندانیانی فەلەستینی و تەرمی فەلەستینییەکانی تر. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند، "ئیسرائیل ڕازی بووە بە پێشنیاری ئەمەریکا بۆ ماوەی (60) ڕۆژ ئاگربەست و بارمتەکان و پێویستە حەماس ڕازی بێت".

دەربارەی هەڵوێستی حەماسیش سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەكەن، حەماس ئامادەیی خۆی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەربڕیوە، ئامادەشە بۆ دانوستاندن سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی نوێ لە غەزە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین