ترەمپ: لە چەند رۆژى داهاتوو ئاگربەست لە غەزە رادەگەیێندرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا راگەیاند، کارێکى باشە وەڵامى بزووتنەوەى حەماس بۆ پێشنیارى ئاگربەست ئەرێنییە  و ئەگەر هەیە بەو نزیکانە ئاگربەست لە غەزە رادەگەیێندرێت.

ئەمرۆ شەممە (پێنجى تەموو/2025) ماڵپەڕى (سکاى نیوز عەرەبیە) بڵاوى کردەوە، دۆنالد ترمپ بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند، لەوانەیە لە چەند رۆژى داهاتوو ئاگربەست لە غەزە دەست پێدەکات، دەربارەى وردەکارییەکانیش ئاماژەى بەوە کرد، بزووتنەوەى حەماس وەڵامى وردەکارییەکانى نەداوتەوە، گوتیشى، ئەوەى پێویستە لەسەر ئێمە بەرانبەر غەزە هاوکارییەکى زۆر رەوانە بکەین.

سەبارەت بە هەڵوێستى بزووتنەوەى حەماسیش گوتى، لەسەر پێشنیارى ئاگربەست وەڵامێکى ئەرێنیان هەبووە، ئیسرائیل ئەو هەڵوێستە هەڵدەسەنگێنێت.

پێشتر بزووتنەوەى حەماس جەختى لەسەر ئەوە کردبێتەوە لەناوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ گرووپ و هێزە فەڵەستینییەکان لەسەر ئاگربەستى ئەم دواییەى نێوەندگیرەکان بۆ راگەیاندنى ئاگربەست لە غەزە دەکەن.

حەماس ئاماژەى بەوەش کردبوو، وەڵامەکەیان داوەتەوە نێوەندگیرەکان، ئامادەشن بە دەستبەجێ بچننە ناو گەرێکى دیکەى دانوستاندنەکان سەبارەت بە میکانزمنى جێبەجێکردنى ئەو ئاگربەست، بە جۆرێک بێت لە ئاست خواستى گەلى فەڵەستینى دانانى سنوورێک بێت بۆ هێرشە بەردەوامەکانى سەر کەرتى غەزە.

دەربارەى ناوەڕۆکى وەڵامەکانیش بزووتنەوەى حەماس وەڵامەکەى خۆیان بە بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیلل ئەرێنى ناو بردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین