شاندی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوتن هەواڵ

نوچەنێت

چاوەروان دەکرێت لەم هەفتەیە ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەکەکەکانیان دابنێن، بەمەبەستی ئەم پرۆسەیە شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە بەرێکەوتن .

ئەمڕۆ یەکشەممە (شەشی تەمووز/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، ئەندامانی شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و مەدحەت سانجار پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان- دەم پارتی و ئۆزگور فایەق ئەرۆل پارێزەر.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەمەبەستی یەکەم قۆناغی چەکدانانی پەکەکە پەیامێک بە شاندی ئیمراڵی بدات و ئەوانیش بڵاویبکەنەوەو و بە رایگشتی ڕابگەیێنن.

عەمەر چەلیک، گوتەبێژی ئەکپارتی ڕایگەیاند، "شاندی ئیمراڵی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ جاری دووەم کۆدەببنەوە، ڕۆژانی داهاتوو بۆ پرۆسەی تورکیایەکی بی تیرۆر زۆر گرینگ دەبێت.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، شاندی ئیراڵی دەم پارتی بۆ جاری شەشەمە سەردانی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆدەبنەوە. 

هەر سەبارەت بە پڕۆژەی ئاشتی، بڕیارە پەکەکە لە شارێکی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە وەک قۆناغی یەکەم چەکەکانیان دابنێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین