خەلیفە حەفتەر بانگهێشتی كۆمپانیا یۆنانییەكان بۆ لیبیا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی گشتی هێزەكانی لیبیا لە شاری بەنغازی پێشوازی لە جۆرج جیراپیتریتیس، وەزیری دەرەوەی یۆنان كرد، لە دیدارێكدا جەختی لەسەر بایەخی بەهێزكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات كرد.

رۆژی یەكشەممە (حەوتی تەمووز/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، نووسینگەی راگەیاندنی سەركردایەتی گشتی هێزە چەكدارەكانی لیبیا لە بەنغازی بڵاوی كردەوە، خەلیفە حەفتەر پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی یۆنان كرد، لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر پاڵپشتی و بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان لیبیا و یۆنان كرد، بەتایبەت لە بواری ئابووریی و بازرگانی و كلتووری، كە بە جۆرێك خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات بكات.

سەبارەت بەو سەردانە جیرابیتریتیس ستایشی رۆڵی حەفتەر لە قووڵكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە لیبیا كرد، هەروەها رۆڵی لە بواری ئاوەدانكردنەوەی خێراش بەرزنرخاند.

حەفتەر جەختی لەسەر قووڵایی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بایەخی بەهێزكردنی ئەو پەیوەندیانە كرد، كە بە جۆرێك خزمەت بە بەرژیەوەندییە هاوبەشەكان بكات.

لەو سەردانە فەرماندەی گشتی هێزەكانی لیبیا بانگهێشتی كۆمپانیا یۆنانییەكانی لە بواری ئاوەدنكردنەوە و ژێرخ كرد، بۆ بەشداری لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی پەرەپێدان كە شار و ناوچەكانی لیبیا بەخۆیەوە دەبینێت.

سەبارەت بە پرسی سنوورە ئاوییەكانیش، پێش سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، لەگەڵ خەلیفە حەفتەر گفتوگۆ لەسەر دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكان و كۆچ دەكەین، بەتایبەت پەرلەمانی لیبیا بڕیاری داوە رەزامەندی لەسەر رێككەوتنی دەریایی لەگەڵ بدات كە یۆنان دژ بەو رێككەوتنەوەیە.

لە بەشێكی دیكەی سەردانەكە گفتوگۆیان لەسەر كۆچكردن لە كەناراوەكانی لیبیا بۆ دوورگەكانی یۆنان كرد لە دەریای ناوەند.

پێشتر حكومەتی یەكێتی نیشتیمانی و حكومەتی راسپێردراو لە لایەن پەرلەمانی لیبیا دژ بە گەڕانەكانی یۆنان بوون بەدوای نەوت و گاز لە ناوچە ناكۆكەكانی نێوان تەرابلس و ئەسینا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین