دەم پارتی: ئیرادەی هاوبەشمان بۆ پێشکەوتنی پرۆسەکە بەردەوامە
نوچە نێت
ئەمرۆ دووشەممە (حەوتى تەمووز/2025) ماڵپەڕى (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ هەریەک لە پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و مەدحەت سەنجار پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و گەلان (دەم پارتی) بەڕێوەچوو، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی تورکیا (میت) بەشداری کۆبوونەوەکە بوو. هەروەها کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامیرا و نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند.
دەم پارتی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "شاندەکەمان بیروبۆچوون و پێشنیاری خۆیان سەبارەت هەنگاوەکانی قۆناغی نوێی بۆ بەردەوامی پرۆسەکە ئاراستەی ئەردۆغان کرد."
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکە جەخت لە ئیرادەی هاوبەشمان کردەوە بۆ پێشکەوتنی پرۆسەکە و بەردەوام بوونی لە داهاتوو."
جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی بۆ جاری دووەم بوو چاویان بە ئەردۆغان کەوتوو و سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی بۆ پرسی کورد کۆبوونەوە، (10)ـی نیسانی (2025) یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
پەروین بوڵدان بەر لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، "لە ڕوانگەی ئێمەوە ڕۆژێکی مێژووییە، لەمەوبەدوا پێ دەنێینە قۆناغێکی نوێوە.`وە لەم قۆناغە نوێیەدا پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر و ئاڵوگۆری بیروبۆچوونەکانە."
هاوکات، دوێنێ شەشـی تەمووز، هەریەک لە بوڵدان و سانجار لە دورگەی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو کۆبوونەوە.
دەم پارتی سەبارەت بەکۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئۆجەلان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە پرۆسەکە لەئێستادا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، لەگەڵ ئەوەی لەمەوبەدوا دەبێت هەنگاوی نوێ بنرێت لە پرۆسەکە گرینگە هەموو لایەک ئەو بەرپرسیارێتیەی دەکەوێتە ئەستۆی جێبەجێی بکات."
شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە هەنگاوەکانی بەردەوامی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە رۆژانی داهاتوو لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە و ئۆزگور ئۆزەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە کۆدەبنەوە.
دەم پارتی لە چوارچێوەی کارەکانیان، جێگریی سەرۆکی گروپی دەم پارتی لە (24) نیسانی ئەم ساڵ، لەگەڵ یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا کۆبوونەوە و چەند داواکارییەکیان پێشکەش کرد، لەمانەش بارودۆخی نێو زیندانی ڕێبەری پەکەکە باشتر بکرێت، هەروەها گۆرانکاری لە یاسای لە سێدارەدان بکرێت و زیندانیای نەخۆش ئازاد بکرێت و گۆرانکاری لە یاسای دژی تیرۆر بکرێت و گرینگترینیشیان ئۆجەلان بتوانێت سوود لە "مافی هیوا" وەربگرێت، جگە لەمانەش پارێزەران و بنەماڵەی ئۆجەلان رێگەیان بۆ ئاسانبکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی سەردانی ئیمراڵی بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment