کەجەکە: بەهۆی پرسی ئەمنییەوە ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە بکەن تورکیە

نوچە نێت

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) سەبارەت بە ڕێورەسمی چەکدانانی پەکەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەو رێورەسمەی پیلانی بۆ دانراوە بۆ چەکدانانی پەکەکە وەک خۆی جێجەجێ دەکرێت، بەهۆی هۆکاری ئەمنی هەندێک گۆرانکاری لە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمە کراوە و ڕۆژنامەنوسان ناتوانن ئامادەبن."

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتی تەمووز/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاویکردەوە، کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە سەبارەت بە چەکدانای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سلێمانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "بڕیارە ڕێورەسمی چەکدانانی پەکەکە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەهۆکاری ئەمنی چەند گۆرانکارییەک لە ئامادەکارییەکان کراوە و  ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداربن."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنداروەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "ڕێورەسمەکە بەوشێوەیەی پیلانی بۆدانراوە بۆ چەکدانانی گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە جێبەجێدەکرێ، بەڵام ڕێورەسمەکە بەشێوەی راستەوخۆ ناگوازرێتەوە و ڕۆژنامەنوسان ناتوانن بەشداربن."

کەجەکە دەشڵێت، "بەداخەوە لە دواساتەکانی ئامادەکارییەکان ئەو بڕیارەدراوە و هیواخوازین بڕیارەکان بە ئەرێنی وەربگیرێت لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا باس لە شێوازی بەڕێوەچوونی چەکدانانەکەکراوە و رایانگەیاندووە، "لەدوای تەواوبوونی ڕێورەسمی چەکدانان و تۆمارکردنی دوور لە چاوی ڕۆژنامەنووسان، لە نزیک ئەو شوێنە شاشەیەکی گەورە دادەنرێت بۆ گواستنەوەی ڤیدیۆی چەکدانانەکە بۆ ڕایگشتی بەخش دەکرێت. ئەمەش تاکە ڕێگایە بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان بە هەموو لایەک."   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین