عەبدوڵڵا ئۆجەلان دووبارە لە پەیامێکدا داوای چەکدانان لە پەکەکە دەکات تورکیە

نوچە نێت

چاوەڕوان دەکرێت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە (48) کاتژمێری داهاتوو چەکەکەکانیان دابنێن. بەگوێرەی زانیارییەکان عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە سەبارەت بە قۆناغی یەکەمی چەکدانان پەیامێکی نوێ لەوبارەیەوە ئاراستەی ڕێکخراوەکە دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتی تەمووز/2025) ماڵپەڕی (هاڵک) بڵاویکردەوە، پرۆسەی ئیمراڵی بە پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی لە (22)ـی تشرینی دوومی (2024) دەستێپیکرد و لەگەڵ بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، دەم پارتی شاندێکی پێکهێنا بەناوی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و تاوەکو ئێستاش هەنگاونان بۆ بەردەوامی پرۆسەکە لە تورکیا بەچڕی بەردەوامە.

لە ئێستادا پرۆسەکە گەیشتۆتە هەستیارترین خاڵ. هەرچەندە پەکەکە لەدوای بەستنی کۆنگرە ڕایگەیاند، رێکخراوەکە هەڵدەوەشێنەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دەهێنن، بەڵام چاوەروان دەکرێت کەی بە فەرمی بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت؟

بەگوێرەی زانیارییەکان، پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی لە ڕێورەسمێکدا چەکەکەکانیان دادەنێن. تورکیا دەڵێت لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا بە سەرپەرشتی میتی تورکیا چەکەکەکان رادەستدەکرێتەوە و لەدوای ئەمەش دەسوتێنرێت.

هەروەها دوێنێ (7)ـی تەمووز کەجەکە ڕایگەیاند، ڕێورەسمی چەکدانان بەوشێوەیە بەڕێوەدەچێت کە بەرنامەی بۆ دانراوە، بەڵام لەکۆتا کاتەکاندا بڕیاردراوە چەکدانانی پەکەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەهۆکاری ئەمنی بەخش ناکرێت و ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری ڕێورەسمەکە ببن.

بەگوێرەی قسەکانی هاندی فرات ڕۆژنامەنوسی ماڵپەڕی (حووریەت)، لە (48) کاتژمێری داهاتوو ئۆجەلان بانگەوازێکی دیکە بۆ چەکدانان ئاراستەی پەکەکە دەکات.

ڕێبەری پەکەکە لە پەیامە نوێکەیدا دەڵێت، "بەزووترین کات میکانیزمەکان دابمەزرێنن و چەکەکانتان ڕادەستبکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین