ئەردۆغان: لەم نزیکانە مژدەیەکی مێژوویی بە گەلەکەمان دەدەین
نوچە نێت
ئا: دنیا ئەحمەد
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە ئەمڕۆ لەدوای (27) ساڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، لەدوای ئەو پەیامە سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "هیواخوازین ئەم پرۆسەیە بەسەرکەوتووی کۆتایی پێبێت، بێ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازیار ببێتە ڕێگر لەلایەن گەندەڵکارانەوە زیان بە پرۆسەکە بگەیێنێت."
ڕۆژی چوارشەممە (نۆی تەممووز/2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لەدوای پەیامە نوێکەی ئۆجەلان رایگەیاند، "لەم پرۆسەیە براوەی سەرەکی هەموو کات کە ئاماژەم پێکردووە براکانمان لە تورک و کورد و عەرەب دەبێت، لە ڕۆژانی داهاتوو پێ دەنێینە قۆناغێکی نوێ و مژدەیەکی مێژوویی ئەرێنی بە گەلەمان دەدەین. بێ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازیار ببێتە ڕێگر لەلایەن گەندەڵکارانەوە زیان بە پرۆسەکە بگەیێنێت."
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی دەم پارتی گوتی، "لە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕۆژی دووشەممەی رابردوو پێشوازیمان لە هەریەک لە پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میتحەد سنجار پەرلەمانتاری دەم پارتی کرد، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدار و بنیاتنەر و دڵسۆزانەمان ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکە دووبارە ئیرادەی خۆمان بۆ پرۆسەکە دووپاتکردەوە و تورکیایەکی بێ تیرۆر لە قۆناغێکەوە بگوازینەوە قۆناغێکی دیکە."
هاوکات ئەو قسانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دووبارە داوای چەکدانانی لە ڕێکخراوەکە کردوو ڕایگەیاند، "دهبێت بهئاشكرا ئهوه بڵێم كه ههموو ئهو گۆڕانكارییانه سهرهنجامی ئهو دانیشتنانهن له ئیمراڵی ئهنجام دراون. به وریاییهكی بهرزهوه كار كراوه بۆ ئهوهی دانیشتنهكان لهسهر بنچینهی ئیرادهی ئازاد بن."
ئایشەگوڵ دۆغان گوتەبێژی دەم پارتی لە لێدوانێکدا لەدوای بانگەوازی ئۆجەلان رایگەیاند، "بڵاوبوونەوەی پەیامی بەرێز ئۆجەلان بۆ ئێمە ساتێکی مێژووییە، ئێمە بە پێشهاتێکی میژوویی لەسەدەی دووەمی تورکیادا دەزانین."
سەبارەت بە شوێن و کاتی چەکدانانی پەکەکە دۆغان گوتی، "لە (11)ـی تەمووز لە شاری سلێمانی رێورەسمەکە بەڕێوەدەچێت. لە پەیامەکەی بەرێز ئۆجەلان بەئاشکرا ئاماژە بە بێدەنگکردنی چەکەکان کراوە، ئێمەش لاپەرەیەکی نوێ لە مێژووی تورکیا دەنوسینەوە و بە پێویستیشی دەزانین ئەوەی لەماوەی رابردوو هەنگاوی بۆنراوە دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت."
گوتەبێژی دەم پاتی جەختی لەوە کردەوە، "هەموومان لەم پرۆسەیە ئامانجمان ئاشتییە و هیچ گومانێک لەوەدانییە، ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی جیهانییە تەنیا پەیوەست نییە بە پرسی تورکیا. لەمەوبەدوا هەرهەنگاوێک دەنرێت بەرپرسیارێتیەکی گرینگە و هیواخوازین هیچ کەسێک گومان بە پرۆسەی ئاشتی نەبات و هەموو پارتە سیاسیەکانی تورکیا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن."
هەر سەبارەت بە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر، ئەمڕۆ هەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە و باسیان لە پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر و دامەزراندنی کومسیۆنێک بۆ گۆرانکاریی لە هەندێک یاسای دەستووری تورکیا سەبارەت بە بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیایان کرد.
جێگەی ئاماژە پێدانە، لەلایەکی دیکە ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەوڵگیریی تورکیا (میت)، لەدوای سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ بەدواداچون لە دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە تاوتوێی پرۆسەکەیان کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment