گوتەبێژی ئاکپارتی: ئەردۆغان هەفتەی داهاتوو وتارێکی مێژوویی پێشکەش دەکات هەواڵ

نوچەنێت

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئەکپارتی سەبارەت بە بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی لە بەرنامەیەکدا رایگەیاند، "سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە سەرۆک ئەردۆغان وتارێکی مێژوویی پێشکەش دەکات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سبەی چەند ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە نوێنەرایەتی ئەو پارتە لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی چەکەکەکانیان دادەنێن.

گوتەبێژی ئەکپارتی دەڵێت، "بانگهێشتی هەموو هاووڵاتییانمان دەکەم گوێ لە وتارەکەی سەرۆک کۆمارمان بگرن کە سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە پێشکەشی دەکات."

ئەمەش لەکاتێکدایە، چاوەروانییەکان بەردەوامە بۆ چەکدانانی پەکەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا نۆی تەمووز سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی دەم پارتی رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار و بەسوودمان ئەنجامدا". هەروەها لە ڕۆژانی رابردوو ئەردۆغان گوتیشی، "چاوەروانی هەواڵی ئەرێنی بن و موژدەیەکی مێژوویی بە گەلەکەمان دەدەین و دیواری تێرۆر دەروخێنین و کۆتایی بە ئازارەکان دەهێنین و هەموو تورکیا براوە دەبێت."

جێگەی ئاماژە پێدانە، ڕێکخراوەی پەکەکە سبەی لە (11)ـی تەمووز چەکەکەکانیان دادەنێن. بەگوێرەی زانیارییەکان چەندین پارتی سیاسی بانگهێشی ڕێورەسمەکە کراون. هەروەها لەسەر داوای پەکەکە ڕێورەسمەکە بەهۆکاری ئەمنیی بەخش ناکرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین