تورکیا غازی سروشتی بۆ سووریا دابین دەکات
نوچە نێت
وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، ئازەربایجان دەتوانێت یارمەتیدەری تورکیا بدات و لەگەڵ وڵاتەکەمان ببێتە هاوبەش بۆ دابینکردنی غازی سروشتی بۆ سووریا.
ڕۆژی پێنجشەممە (10/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) ئاڵپەرئەرسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، کۆمپانیای نەوتی کۆماری ئازەربایجان (SOCAR) دەتوانێت بەشدار بێت لە دەستپێشخەرییەکەی تورکیا سەبارەت بە دابینکردنی گازی سروشتی بۆ سوریا.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا دەشڵێت، هیوا خوازە ئەم هەنگاوە زوو دەست پێبکات.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە، هیوادارم بتوانین دۆخی سوریا ئاسایی بکەینەوە، لە ڕابردووشدا ئەنقەرە پشتیوانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی کرد و ئێستا وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی حکومەتی نوێی سوریا دەمێنێتەوە و ئامانجی وڵاتەکەمانە ڕۆڵێکی گرنگ لە ئاوەدانکردنەوەی سوریادا بگێڕێت.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵیشدا کاتێک بایراکتار گەشتی کرد بۆ دیمەشق ڕایگەیاند، تورکیا پلانی هەیە ساڵانە (2) ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی بۆ سوریا دابین بکات لەگەڵ هەزار مێگاوات کارەبا لەوانەیە لەم پڕۆژەیەدا کۆمپانیای نەوتی کۆماری ئازەربایجان (SOCAR) هاوبەشمان بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment