لەیلا زانا: سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێکی چالاکی لە پرۆسەی ئاشتی بینیوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (11/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (پەیامی کورد) بڵاویکردەوە، لەیلا زانا لەکاتی گەیشتی بۆ زاخۆ لە لێکدوانێکدا بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، "کورد سەت ساڵە رووبەڕووی ستەم بۆتەوە و ئێمەش سەت ساڵە هەوڵی بەرخۆدان دەدەین. چەندین ساڵە باجی زۆری جێشتووە. لەئێستا لە سەدەی بیست و یەکین نابێت کەس ستەم بەسەر خەڵکدا بکات و چیتر زیان بە گیانی مرۆڤەکان بگەیێنرێت."
سیاسەتمەداری کورد سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی گوتی، "روخاندن ئاسانە، بەڵام بونیاتنانەوە هەوڵی و جددی دەوێ، لەمەوبەدوا دەمانوێت شتی جوان بونیاتبنێین. لە بڕی ئازار ئاشتیمان دەوێت.
زانا سەبارەت بە ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی لە پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند، "هەروەک بینیمان جەلال تاڵەبانی لە دیمەشق لە ساڵی (1993) دەستپێشخەری بۆ پرۆسەی ئاشی کرد، هەروەها لە ساڵی (2013) نێچیرڤان بارزانی و مسعود بارزانی ڕۆڵێکی زۆر چالاکیان لە پرۆسەکە بینی، لەئێستادا هەرگیز کەس ناتوانێن دان بە بوونی کورد نەبێت و ئەو دوو سەرکردە کوردە بەشێوەیەکی دیپلۆماسی کاردەکەن و لەداهاتووش ڕۆڵی خۆیان زیاتر دەگێرن بۆ پرسی کورد."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ کاتی یەکگرتنە چەکدانانی پەکەکە بەواتای بوون بە رابردوو ناێێت، لە هەموو جیهان کەس ناتوانێت نکۆڵی لە بوونی کورد بکات. هەموو شتێک لە پرێکدا ڕوونادان بەڵکو دەبێت هەنگاو بەهەنگا و بەرەوپێشوە بچین. پێویستە شان بەشانی یەک بوەستین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد."
ڕاشیگەیاند، "دەبێت لە تورکیا گۆرانکاریی لە یاسای تیرۆر بکرێت و جیتر کورد بە تیرۆرست دانەنرێت و پەرلەمان بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بە دامەزراندنی کومسیۆنێک بۆ رزگارکردنی گەلی کورد لەم ستەمە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment