پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا: بەئاسوودەیی بخەوە ئەمڕۆ چەکەکان دادەنرێن تورکیە

نوچە نێت

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەر لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە پۆستێکدا بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر دەڵێت، "بەئاسوودەیی بخەوە سری هاورێی رێگام، ئەمڕۆ چەکەکان رادەست دەکرێت."

ئەمڕۆ هەینی (2025/7/11) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بۆ سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی کۆچکردوو دەڵێت، "هەینیتان باش، دەزانم تۆ سەیری پرۆسەکە دەکەی، دەیبینیت، دڵخۆش و ئارامی، بەئارامیی بخەوە هاورێی رێگام. ئەمڕۆ چەکەکان دادەنرێت، لەمەوبەدوا ئایندەیەک چاوەروانمانە بێ ئەوەی چیتر دایکەکان نەگرین و گەنجەکانمان نەمرن، ئاشتی ببێتە دیارییەک بۆ تۆ."

هاوکات ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پارتی کرێکارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لە ڕێوەرەسمێکدا چەکەکانیان ڕادەست دەکەن. 

جێگەی ئاماژە پێدانە، سروی سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە (2025/5/3) بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایکرد، ئۆندەر ڕۆڵێکی گرینگی لە پرۆسەی جارەسەری پرسی کورد لە تورکیا هەبوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین