سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات
نوچە نێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11/تەممووز/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له شاندی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌م پارتی و ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمدارانی کورد کرد که ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی چه‌کدانانی گرووپێکی گه‌ریللاکانی په‌که‌که‌دا، کردبوو.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا "شانده‌که سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دووپاتیان کرده‌وه که بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو و سه‌رخستنی پرۆسه‌که، چاویان له به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوکاریی به‌ڕێزیانه."
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی "له‌سه‌ر گرنگیی چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی کرده‌وه و ستایشى هه‌نگاوى ئه‌مڕۆى چه‌كدانانى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیاى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه."
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه "ئاشتى له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو لایه‌ك و توركیا و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌مووان ته‌واوى پشتگیریى لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو، پرۆسه‌كه زیاتر ده‌باته پێشه‌وه."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، له كۆتاییى كۆبوونەوەكەدا شانده‌كه سوپاسى "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و یارمه‌تى و ئاسانكارییه‌ى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى چه‌كدانان، پێشكه‌شیان كردبوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment