ئەردۆغان: لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی وڵاتەکەمان کرایەوە
نوچە نێت
ئاژانسی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە یەکەم هەنگاوی گروپێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە (11)ـی تەمووز چەکەکانیان رادەستکرد، وتارێکی لە کۆبوونەوەی راوێژکاری پارتی دادوگەشەپێدان پێشکەش کرد، ئەردۆغان سەرنجی خستە سەر هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ بەرەو پێشوەچوونی پرۆسەکە و گرینگی دامەزراندنی کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا و رایگەیاند، "ئێمە وەک ئەکپارتی، مەهەپە و دەم پارتی بڕایارماندا بەیەکەوە بەردەوامبین لەم ڕێگایە."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، "لەدوێنێ بەدواوە ئینشاڵڵە لە بەڵای (47) ساڵەی تیرۆر رزگارمان بووە و پێمانناوەتە نێو کۆتایی پرۆسەکە، پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر سەوداکردن و مامەڵەکردنی ئەنجامی گفتوگۆ و بەخشین وەرگرتن نییە."
سەرۆک کۆماری تورکیا دەشڵێت، "ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیە، لاپەرەیەکی نوێ لە مێژووی وڵاتەکەمان کرایەوە. هەرگیز ڕێگە نادەین دەوڵەتی تورکیا سازش بۆ کەس ببات و رووبەڕووی پێشێڵکاری ببێتەوە."
سەبارەت بەو کەسانەی رەخنە لە دەوڵەت باخچەلی دەگرن بۆ دەستبردن بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی ئەردۆغان گوتی، "هەرگیز نابێت میللەتەکەمان نیگەران بێت، بەڵکو دەبێت ئەمڕۆ بەیەکەی میللەتەکەمان دڵخۆش بێت و ئاهەنگی سەرکەوتن بگێرن."
کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا دادەمەزرێت
ئەردۆغان راشیگەیاند، لەمەوبەدوا بۆ بەردەوامی پرۆسەکە کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا دادەمەزرێت. دەشڵێت، هەم ئەکپارتی، لەگەڵ دەم پارتی و مەهەپە "پرۆسەکە دەکوڵێنن و دەیگوازنەوە بۆ داهاتوو."
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد، "بەڵی خەمەکانمان هەیەو خەمبارین، لەدوای ئەوەی بڕیارماندا دەستمان بردە ناو دەستی یەک، نابێت نیگەران بین، هەرکاتێک لایەنێک هەنگاوێک لە ئێمە هاتە پێش ئێمە بۆی ڕادەکەین. بەڵام بەپێچەوانەی ڕووبدات ئێمە ئەوەی پێویست بێ دەیکەین."
ئەردۆغان دەشڵێت، لەگەڵ کوردانی سووریا و عێراق کۆبووینەوە و هاوشێوەی ئێمە دڵیان خۆشە بەم پرۆسەیە.
سەرۆکی تورکیا رەخنەی لە حکومەتەکانی پێشووی تورکیا دەگرێت کە ئەوان تەنیا ویستیان بووە بەشێوەی چالاکی سەربازی رووبەڕووی پەکەکە ببنەوە و دەڵێت، "لەدوای سەرەتای هێرشەکانی پەکەکە ساڵی (1984) ڕۆژ بە ڕۆژ لە تورکیا چالاکییەکانی تیرۆر لە زایادبووندابووە و لێرەدا ئێمە بەشێوەیەکی نادروست بەرەنگارییان بووینەوە و زیانمان بە چەندین خێزان و خەڵکی مەدەنی و شاخەکان گەیاندووە و بۆتە هۆی کۆچکردنیان و ڕێگیرکردن لە قسەنەکردن بە کوردی بەشێک بوون لە هەڵەکانی دەوڵەت. بەڵام لەکۆتایدا هەموومان باجی هەڵەکان بینی و زیانێکی زۆری بە تورکیا گەیاندووە."
ئەردۆغان زیانەکانی شەڕی پەکەکە دەخاتە ڕوو دەشڵێت، "لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی دژی تیرۆر نزیکەی (10) هەزار لە هێزە ئەمنییەکان کوژراون، هەروەها زیاتر لە (50) هەزار هاوڵاتیش شەهیدبوونە. تورکیا لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژی تیرۆر نزیکەی (2) ترلیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە."
سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە ئەردۆغان وتیشی، "بەم هەنگاوە تورکیا سەرکەوت، گەلەکەمان سەرکەوت. تورک و کورد و عەرەب و هەرتاکێکی (86) ملیۆن هاووڵاتیانمان سەرکەوتن."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا ماڵ و هێلانەی هەمووانە، ئێمە یەکین و بەیەکەوە هەتاهەتایە وەک برا دەمێنینەوە، پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر دەکرێت، بەڵکو پرسی کورد لە عێراق و سووریاش بەپرسی خۆمان دەزانین، هەر برایەکی کورد کێشەی هەیە دادەنیشین و چارەسەری دەکەین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment